7/12/2019 11:16 AM

"نادال" بەرپەرچی ئەو تۆمەتانە ئەداتەوە وا خراونەتە پاڵی

شارەوانی "ماناکۆر" کۆمەڵێک رەخنەی ئاراستەی "رافائێل نادال" تێنس زانی بەناوبانگی ئیسپانیایی کرد و گوتی: نادال بەهۆی چالاکییەکانی لە ئەکادمیای تێنس و راگرتنی کەشتییەکەی لە بەندرەری "پۆرتۆ کریستۆ"، کۆمەڵێک دەرفەتی بۆ دەستەبەر بووە کە بۆ کەسانی دیکە دەستەبەر نابێت. نادال بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک وڵامی ئەم رەخنانەی داوەتەوە. نادال لەم نامەدا ئەڵێ: من بۆ ئەکادمیای تێنس و هەروەها راگرتنی کەشتییەکەم لە بەندەری "پۆرتۆ کریستۆ" هیچ ئاسانکارییەکم لەلایەن بەرپرسانەوە بۆ نەکراوە. ناداڵ گوتوویەتی منیش وەکوو کەسێکی ئاسایی لەوەیکە هێرشێکی بێ بنەمام ئەکرێتە سەر دڵگران ئەبم و ئەم کەسانە بەتەمان کەسایەتی من بڕووخێنن.
ئەم وڵامە توندەی نادال میدیاکانی ئیسپانیای تووشی شۆک کردووە و پێدەچێ چاوەڕوانی ئەم وڵامە توندە نەبووبێتن لەلایەن ئەم تێنس زانه بەناوبانگەوە.
نادال لەدرێژەی نامەکەیدا نووسویەتی: ئەتوانم سەبارەت بە بابەتگەلی هاوشێوەی ئەم بابەتە قسە بکەم بەڵام ماوەیەکە بێدەنگم چونکە حەز ناکەم لەم جۆرە باسانەدا بەشداری بکەم. تەنها ئەمەوێ بڵێم زۆر دڵگران و بێ هیوا بووم.
"میکڵ ئۆلیۆر" شارەوانی "ماناکۆر" باس لەوە ئەکات کە "نادال بێ ئەوەی لەم شارە بژیت، لە هەموو خزمەتگوزارییەکانی ئەم شارە کەڵک وەردەگرێ". ئەم قسانە هەندێک سەیرەسەمەرەن چونکە ناداڵ چەندین جار یارمەتی بە شارەوانی "ماناکۆر" گەیاندووە، بۆ نموونه لەکاتی هاتنی لافاوە ماڵوێرانکەرەکەی ساڵی 2018ـدا زۆری یارمەتی بە لێقەوماوان گەیاند.
ناداڵ ئەڵێ من ئەم ئەکادمیایەم لە هەر شارێکیتر بکردایەتەوە دەرفەرت و خزمەتگوزاری زۆر باشترم پێشکەش ئەکرا. ناداڵ ئەڵێ ئێمەیان تۆماتبار کردووە کە باج یان خەرجیی کۆکردنەوەی زبڵەکانی ئەکادمیامان نەداوە. ئەم تۆمەتە یەکسەر هەڵە و درۆیه.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved