7/12/2019 03:12 PM

مۆزەخانەی "مۆما"

مۆزەخانەی هۆنەری مودیرن "مۆما"، لە ساڵی 1929 لە شاری "مەنهەتەن" بۆنیاد نرا و یەکەمین مۆزەخانەیە کە بە تایبەتی بۆ هۆنەری مودیرن تەرخان کراوە. ئەمڕۆکە مۆزەخانەی "مۆما" خاوەنی گنجینەیەکی بەهێزە لە بەرهەمە هۆنەرییەکانە کە هۆنەری جۆراوجۆر لە نیگارکێشی داهێنەرانە ئەورووپاییەکانەوە تا پەیکەرەی ساڵەکانی 1880 و فیلمی تێدایە. ئەم مۆزەخانەیە لە هەشت وێنە و بەرهەمێکی هێڵکارییەوە دەستی کرد بە کۆ کردنەوەی بەرهەمە هونەرییەکان و ئێستاکە نزیکەی 150000 بەرهەمی هێڵکاری و پەیکەرە و وێنەی تێدا کۆکراوەتەوە.
لەم مۆزەخانەیەدا نزیکەی 22000 فیلم هەیە و لە بەشی کتیبخانەکەیدا نزیکەی300000 کتێب هەیە.  دۆسیەی نزیک بە 70000 هونەرمەندی تێدایە. لەم مۆزەخانەیەدا بەرهەمی هەندێک کەسی بەناوبانگ وەک "ڤان کۆغ" و "کلۆد مۆنێ" و " پیکاسۆ" هەیە.
لەم مۆزەخانەیەدا بە شێوەیەکی بەردەوام پێشانگا بەڕیوە ئەچێت و زۆر پرۆگرامیشیان بۆ فێرکردنی جەماوەری هونەردۆست هەیە، بۆ ئەوەی بزانن چۆن  مامەڵە لەگەڵ بەرهەمیکی هونەریدا دەکەن. ساڵی 2004 بینایەکی نوێ بۆ ئەو مۆزەخانەیە بۆنیاد نرا کە زۆر گەورەتربوو لە مۆزەخانەی پێشوو، ئەمەش هاوکارە بۆ ئەوەی بتوانن پێشانگا زیاتر بکرێتەوە. ئەم مۆزەخانەیە ئەمرۆکە لە ساڵدا نزیکەی 3ملیۆن کەس سەردەنی ئەکەن و پتر لە 130000ئەندامی هەیە.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved