7/12/2019 03:46 PM

چۆن ئارەزووی خواردن کەم بکەینەوە؟

لە ئێستادا کۆمەڵێک دەرمانی گیایی بۆ کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن و دابەزاندنی کێشی جەستە بەرهەمهاتوون و لەراستیدا کارکرد و کاریگەریی ئەم دەرمانه زۆر روون نین و هەندێک جار کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دائەنێن. بەڵام چەند شێوازی سروشتی و کاریگەر هەن کە ئەتوانن ئارەزووی خواردن کەم بکەنەوە و هیچ زیانێکیشیان بۆ تەندروستی نییه.

پرۆتین و چەوری بەسوود بخۆن
هەموو خواردنەکان بەیەک رادە نابنه هۆی تێربوونی ئێمه. پرۆتین و چەورییەکان بەنسبەت کاربۆهیدراتەکان زیاتر ئەتوانن هەستی تێربوون بەئێمه ببەخشن. گۆشت، هێلکه، فاسۆلیا و نۆک و ماست باشترین سەرچاوەی پرۆتین و چەورین و ئەبنه هۆی کەمکردنەوەی بڕی خواردن.

بەر لە خواردن ئاو بخۆنەوە
خواردنەوەی پەرداخێک ئاو بەر لە خواردن ئەبێته هۆی ئەوەی زووتر هەست بە تێربوون بکەین. بەپێێ توێژینەوەکان خواردنەوەی ئاو بەشێوەیەکی رێکوپێک ئەتوانێ چەورییەکان بتاوێنێتەوە و ئاررەزووی خواردن کەم بکاتەوە. سوپیش ئەتوانێ کارکردێکی لەم چەشنەی هەبێت.

ئەو خواردنانه بخۆن وا فایبریان زۆرە
فایبر پاش ئەوەی هاتە ناو جەستەوە بەنسبەت مەوادی دیکە درەنگتر هەرس ئەبێت و ئەمەش خێرایی سیستەمی هەرس کەم ئەکاتەوە و وزەی جەستە لەماوەی رۆژدا دابین ئەبێت. دانەوێڵەکان، سێو، بادەم و سەوەزە باشترین سەرچاوەن بۆ ئەم مادە گرنگە.

بەر لە خواردن وەرزش بکەن
بەپێی توێژینەوەکان وەرزشکردن بەر لە خواردن، بەتایبەت ئەنجامدانی وەرزشی قورس (High-intensity Workouts) بەخێرایی ئەو هۆرمۆنانەی وا ئارەزووی خواردن بەرهەم دێنن سەرکوت ئەکات. لەم حاڵەتەدا هۆرمۆنی "گرلین" کە ئەبێته هۆی برسیەتی کەم ئەبێتەوە و ئەو هۆرمۆنانەی کە ئەبنه هۆی ئەوەی هەست بە تێربوون بکەین زیاد ئەبن، بۆ نموونه هۆرمۆنگەلی" PPY، GLP-1.

 

سەرچاوە: medicalnewstoday

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved