7/12/2019 04:55 PM

هواوی نوڤا 6 و نوڤا 6ـی 5G بەشێوەی فەرمی ناسێندران

ئەم دوو بەرهەمە نوێیەی کۆمپانیای هواوی خاوەنی شاشەیەکی 6.57 ئینچن و کواڵیتییەکەی FullHDـیه. کامێرای سێڵفی ئەم دوو مۆبایلە لە بەشی سەرەوی مۆبایلەکە و لە چاڵێکی بچووکدا جێگیر بووە. ئەم کامێرایە لە دوو هەستەوەری 32 و 8 مێگاپیکسڵی پێهاتووە. کامێرای سەرەکی ئەم مۆبایلانه لە بەشی پشتەوە جێگیرکراوە و خاوەنی هەستەوەرێکی 40 مێگاپیکسڵی سەرەکی، هەستەوەرێکی 8 مێگاپیکسڵی تەلە فۆتۆ و لەرزەگری ئۆپتیکاڵ و هەستەوەرێکی ٨ مێگاپیکسڵی ئۆڵترا واید/ Ultra Wide"ـه. وزەی ئەم دوو مۆبایلە لەلایەن چیپسێتی کایرینی 990ـەوە دابین ئەبێت. ئەم بەرهەمانه بەشێوەی ستاندارد رامەکەیان 8 گێگابایته و بیرگەکەیان لە دوو وەشانی 128 و 256 گێگابایتدا ئاراستە کراوە. توانستی پیلی وەشانی ستاندارد واتە نوڤا 6، 4100 میلی ئەمپێر و پیلی وەشانی 5G، 4200 میلی ئەمپێرە.
نرخی نوڤا 6ـی 5G کە بیرگەکەی 128 گێگابایته، 540 دۆلار و ئەوەی وا بیرگەی 256ـی لەسەر جێگیر کراوە نرخەکەی 595 دۆلارە. وەشانی ستانداردی ئەم مۆبایلە واتە نوڤا 6 کە رامەکەی 8 گێگابایت و بیرگەکەی 128 گێگابایت 454 دۆلارە. ئەم دوو بەرهەمه لە 12ـی دیسامبەرەوە رەوانەی بازاڕ ئەکرێت.

 

سەرچاوە: gsmarena

خاک _ پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved