له ئاگادارییه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كات به‌تایبه‌ت ئه‌و شۆفێرانه‌ی به مه‌به‌ستی گه‌شت چوونه‌ته سه‌رشاخه‌كان، له شاخه‌كان دابه‌زن و ئه‌و شوێنانه به‌جێبهێڵن، چونكه له چه‌ند سه‌عاتی داهاتوودا ئه‌گه‌ری زۆری به‌ستنی ڕێگای شاخه‌كان هه‌یه‌و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروستده‌كات. داواكاریشن هیچ شۆفێرێك به مه‌به‌ستی كات به‌سه‌ربردن روونه‌كاته ئه‌و شوێنانه له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانیان. دوایئه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی به‌فرو باران رووی له شاری سلێمانی كرد، ژماره‌یه‌ك شۆفێر سه‌ردانی ناوچه شاخاوییه‌كانی سنووری پارێزگاكه‌یان كردووه به مه‌به‌ستی بینینی سروشتی به‌فراوی ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی شاخی (ئه‌زمه‌ڕو گۆیژه). خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure