د.هه‌ڤین كه‌مال شا پسپۆڕ له زانستی ئازار‌و به‌نج و شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌كان بێ نه‌شته‌رگه‌ری، هاوكات ئه‌ندامی پرۆڤیشناڵی ئه‌كادیمیایی ئه‌مریكی بۆ ئازار شكاندن له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به گرنگترین هۆكاره‌كانی ئازاری ئه‌ژنۆ و رێنمایی گشتی بۆ خۆپاراستن له ئازاری ئه‌ژنۆ. د.هه‌ڤین له بابه‌ته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: جومگه‌ی ئه‌ژنۆ ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه له ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤ و ئازاری ئه‌ژنۆ (چۆك) یه‌كێكه له باوترین كێشه ته‌ندروستییه‌كانی مرۆڤ له هه‌موو ته‌مه‌نه‌كاندا. گرنگترین هۆكاره‌كانی ئازاری ئه‌ژنۆ: 1-سه‌وه‌فانی ئه‌ژنۆ : نه‌خۆشی سه‌وه‌فان بریتییه له كه‌مبوونه‌وه‌ی لینجی نێوان جومگه‌كان و له ئه‌نجامدا كڕكڕاكه‌ی نێوان جومگه ده‌خورێت و ئێسقانه‌كانی جومگه‌كه به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون و دواتر ڕه‌نگه ئێسكی تازه دروستبێت و زۆری دوای ته‌مه‌نی (45 ساڵ) مرۆڤ توشده‌بێت؛ به‌ڵام پێش ئه‌و ته‌مه‌نه‌ش هه‌ندێك كه‌س توشده‌بن. 2-پچڕانی به‌سته‌ره‌كانی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ؛ به‌تایبه‌تی پچڕانی به‌سته‌ری سه‌ڵیبی (الرباط الصلیبی) له وه‌رزشكاران زۆر باوه. 3-شكاوی ئێسقان و له‌جێچوونی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ؛ به‌زۆری له ئه‌نجامی ڕووداوی هاتوچۆ یان به‌ربوونه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسك بوون. 4-هه‌وكردنی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ؛ وه‌ك نه‌خۆشی ڕۆماتیزمی جومگه‌كان، هه‌وكردن به‌هۆی به‌كتریاو ڤایرۆسه‌وه وه‌ك میكرۆبی تای ماڵتا. 5-ته‌قین و پچڕانی كڕكڕاكه‌ی ئه‌ژنۆ (الغضروف الهلالی): له ئه‌نجامی جوڵه‌ی له‌ناكاو وه‌ك سوڕانه‌وه‌ی ئه‌ژنۆ یان خستنه هه‌موو قورسایی جه‌سته له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ به‌زۆری ڕووده‌دات. 6-نه‌خۆشی ده‌رده شاهانه (دا الملوك): كه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی مادده‌ی یوریك ئه‌سید ڕووده‌دات به‌زۆری به‌هۆی زۆر خواردنی گۆشته‌وه ڕووده‌دات. 7-هه‌وكردنی كیسی ده‌وری جومگه‌ی ئه‌ژنۆ: كۆمه‌ڵێك كیسی شله‌مه‌نی هه‌یه له‌ده‌وری جومگه‌ی ئه‌ژنۆ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ركه‌وتنی ژێی ماسولكه‌كان له‌گه‌ڵ ئێسقانه‌كان له‌كاتی جوڵه‌دا. پارێزیكردن: 1-خۆپاراستن له قه‌ڵه‌وی و دابه‌زینی كێش له‌و كه‌سانه‌ی قه‌ڵه‌ون یان كێشیان زۆره. 2-ئه‌نجامدانی وه‌رزشی هه‌مه‌جۆر ڕۆژانه له‌گه‌ڵ زیادكردنی جوڵه وه‌ك مه‌له‌كردن و ڕۆیشتن به پێ. 3-پاراستنی ئه‌ژنۆ له زه‌برو به‌ریه‌كه‌كوتنی به‌هێز له‌كاتی وه‌رزش: وه‌ك له تۆپی پێدا له‌گه‌ڵ پارێزگاریكردن له لیاقه‌ی به‌ده‌نی. 4-خۆپاراستن له كه‌می ڤیتامین دی و كالسیۆم و مه‌گنسێوم: له‌ڕێگه‌ی چوونه‌به‌ر هه‌تاو و خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌و ماددانه‌و مادده‌ی ئۆمێگا3؛ هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی كه‌می ئه‌و ماددانه له‌ڕێگای خۆراك یان ده‌رمانه‌وه. 5-دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ڵگرتنی شتی قورس به‌شێوازی هه‌ڵه. 6-پشتگوێ نه‌خستنی ئازاری ئه‌ژنۆ: ئه‌گه‌ر بۆ چه‌ند ڕۆژێك به‌رده‌وامبوو دوای پشوو و ده‌رمانی ئازارشكێن یان ئه‌گه‌ر ئاوسان و سووربوونه‌وه‌ی ئه‌ژنۆ یان تا و له‌رزی له‌گه‌ڵبوو. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure