7/12/2019 10:04 PM

بەفرو بارانبارین بەردەوامدەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم ئاشکرای دەکات بارانبارین بە شێوەیەکی بچڕبچڕ لە هەرێمی کوردستان بەردەوامی دەبێت و بەفربارینیش ناوچە سنوریيەکان دەگرێتەوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت؛ به‌هۆی كاریگه‌ری نزمه‌ پاڵه‌ستۆی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست كه‌ ڕووی كردۆته‌ ناوچه‌كه‌مان، باران بەشێوەی بچڕبچڕ لە زۆربەی ناوچەکان باریوەو به‌فربارینیش بەشێک لە ناوچە سنوریيەکانی گرتووەتەوەو لە سنوری قەزای حاجی ئۆمەرانیش نزیکەی (20) سانتیمەتر بەفرباریوە.

بەپێی پێشبینیيەکانی ماڵپەڕی (ئەکیو وێزەر)ی ئەمریکی تایبەت بە کەشوهەوا، ئەو شەپۆلی بەفرو بارانبارینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، تا رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە بەردەوامیان دەبێت.

خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved