زۆربه‌ی كه‌سه‌كان ئاره‌زووى وه‌رزی زستان ناكه‌ن به‌هۆی سه‌رماوه، بۆیه له‌و وه‌رزه‌دا به‌گشتی حه‌زناكه‌ن له به‌یانیاندا زوو هه‌ستن له‌خه‌و، جگه‌له‌وه‌ش به‌رده‌وام هه‌ست به بێتاقه‌تی ده‌كه‌ن و هه‌راسان ده‌بن. هه‌روه‌ها خانمان زیاتر هه‌ست به بيزارى ده‌كه‌ن له‌و وه‌رزه‌دا به‌هۆی ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری دروستده‌بێت له هۆڕمۆنیاندا، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی دیمه‌نی سروشت ره‌نگی كه‌متره له‌و وه‌رزه‌دا كاریگه‌ری هه‌یه به‌سه‌ر هه‌ست و هۆشی خانمان. بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی زستاندا هه‌ست به خۆشی بكه‌یت و بحه‌سێیته‌وه، گۆڤاری (ستایل) ئاماژه ده‌دات به‌م خاڵانه. 1- هه‌وڵبده له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی مۆم رووناكی له‌ناو ماڵدا دروستبكه، هه‌روه‌ها مۆم جه‌وێكی رۆمانسی ده‌به‌خشێت، جگه‌له‌وه‌ش گه‌رمی ده‌به‌خشێت. 2- گرنگی به به‌كارهێنانی ره‌نگی گه‌رم و تۆخ بده له‌گه‌ڵ رێكخستنی ناوماڵدا. 3- گرنگی به بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆن بده له‌ناو ماڵدا وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌ر وه‌رزه‌و بۆنی خۆی هه‌یه، هه‌روه‌ها وه‌رزی زستانیش بۆنی ڤانێلاو قاوه هه‌ستێكی خۆش ده‌به‌خشێت. 4- به‌رده‌وام گرنگی به چوونه ده‌ره‌وه بده بۆناو سروشت. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure