8/12/2019 11:29 AM

"قەزافی"

"موعمەر محەمەد ئەبوو مینیار قەزافی" کە بە شێوەی گشتی بە "سەرهەنگ قەزافی" ناسراوە، شۆڕشگێر و سیاسەتمەدار و تیۆریزانێکی سیاسی خەڵکی "لیبیا" بوو. ئەو وەک سەرۆکی شۆڕشگێڕی کۆماری عەرەبی "لیبیا" لە ساڵی 1969 تا 1977 خزمەتی کرد و پاش ئەمەش وەک "برایەکی رێبەر"ـی خەڵکی سۆسیالیستی "لیبیا" لە ساڵی 1977 تا 2011، رۆڵی بینی. ئەو لە باری ئایدیالۆجییەوە کەسایەتییەکی ناسیۆنالیستی عەرەب بوو و بڕوای بە سۆسیالیزم بوو بەڵام دواتر لە ژێر کەریگەری تیۆری نێونەتەوەیی سێهەمی خۆی رێبەری ئەکرد.
لە شاری "سیرت" لە بنەماڵەیەکی نەدار لەدایک بوو. "قەزافی" کاتێک لە قوتابخانە بوو بڕوای بە ناسیۆنالیزم هێنا و دواتر ڕۆیشت بۆ زانکۆی نیزامی لە "بەنغازی". لەناو سۆپا‌دا یەکەیەکی شۆڕشگێڕی پێکهێنا، ئەم جەماوەرە بەتەما بوون "ئیدریس" لەسەر کار لابەرن و لە ساڵی 1969ـدا کودەتایان کرد. کاتێک دەسەڵاتی بەدەستەوە گرت "قەزافی" وڵاتی "لیبیا"ـی بە شێوەیەکی کۆماری بەڕێوە برد و بۆ بەڕێوە بردنی وڵاتیش کەڵکی لە ئەنجومەنی شۆڕشگێڕی خۆی وەرگرت. کاتێک دەسەڵاتی گرتە دەست هەوڵی‌دا هەر دووک لایەن کە لە "لیبیا"ـدا بوون دەربکات. ئەم دوو لایەنە بریتی بوون لە جەماوەری "ئیتالی" و هەروەها "شوێنە نیزامییەکانی وڵاتە رۆژئاواییەکان". پاش ئەمەش هەوڵی‌ دا بزاڤە ناسیۆنالیستەکانی دنیای عەرەب بەیەکەوە گرێ بدات بە تایبەتی زۆری هەوڵ لەگەڵ "جەماڵ عەبدول ناسر"ـدا، بەڵام نەیتوانی یەکیەتی وڵاتانی عەرەبی بۆنیاد بنێ.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved