8/12/2019 11:54 AM

شەڕی "سانێفێ"

شەڕی "سانێفێ" لە 11ـی ئاگۆستی ساڵی 1674ـدا لە نێوان هێزی "فەرەنسی" کە لە ژێر فەرمانی "لویسی دووەم لە بنەماڵەی بۆربۆن"ـدا بوو  وهێزەکانی یەکگرتووی "ئەلمانیا-هۆڵەندا" کە لە ژێر فەرمانی "ڤیلیام سێهەم"ـدا بوو ڕوویدا.
لە ماوەی شەڕی "فرانکۆ- هۆڵەندا"، "ڤیلیام" فەرمانی بە سۆپای یەکگرتووی "سپانیا-ئەلمانیا-هۆڵەندا" ئەکرد کە لە ناوچەی نێوان بەشی باشوری "نەرویج" تا بەشی باکوری "فەڕەنسا"ـیان داگرتبوو. "فەڕەنسا" بە سۆپایەک کە لە ژێر فەرمانی "گراند کۆندێ"ـدا بوو پارێزگاری لە خاکی خۆی ئەکرد. بۆ ماوەی پێنج حەفتە ئەم دوو سۆپایە یەکتریان هەڵئەسەنگاند  بێ ئەوەی بە ئاشکرا بەرەوی ڕووی یەکتر ببنەوە. لە رۆژی 10ـی مانگی "ئاگۆست"ـدا، "ڤیلیامی سێهەم" بڕیاری‌ دا بکەوێتە ڕی بەرەو "پاریس" و سۆپای دوژمن ناچار بکات کە شەڕبکەن. "کۆندێ" سۆپایەکی بریتی لە 500سواری نارد بۆ ئەوەی سۆپای "هۆڵەندا" بخافڵێنن و لە گوندی "سانێفێ" سەرقاڵیان بکات و بەر بە پێشڕەوی "ڤیلیام" بگرێت. لە هەمان کات‌ دا "کۆندێ" هەوڵی‌ دا سۆپایەکی پێکهاتوو لە 62000سەربازی دوژمن بەو 44000سەربازەی کە لە ژێر فەرمانی‌ دا بوون ئابلۆقە بدات.
سوارەکانی "کۆنتێ" توانییان بەر بەهێزی پێشڕەوی "هۆڵەندی"ـیەکان بگرن، بەڵام ئابلۆقەدانی هێزە هاوپەیمانەکانی تووشی شکست هات. پاش نزیکەی دە کاتژمێر شەڕ کردنی بەردەوام، "کۆنتێ" نزیکەی 10000سەربازی لێ کوژرا و "ڤیلیام"ـیش 14000سەربازی کوژران و لە گۆڕەپانی شەڕ پاشەکشێیان کرد.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved