8/12/2019 12:00 PM

سوودەکانی پیاسەکردن لەناو سروشتدا


ئایا پاسەکردن بەناو سروشتدا سوودی بۆ تەندروستی هەیه یان تەنها رابواردێکی ئاساییه؟ هەندێک کەس لایان وایه پیاسەکردن هەر پیاسەکردنه جا چ لە سەرشەقام بێت یان لەناو سروشتدا. بەڵام ئەم بڕوایە هەڵەیه و پیاسەکردن لەناو سروشتدا سوودێکی یەکجار زۆری بۆ جەستە و دەروونی ئێمە هەیه. لەدرێژەدا زیاتر ئەم بابەتە ئەخەینە بەرباس.

کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی شەکرە
پیاسە لە رێگا ئاساییەکاندا ئەتوانێ شەکری خوێن کەم بکاتەوە و نەخۆشی شەکرە کۆنتڕۆڵ بکات. پیاسەکردن لەناو سروشتدا بەباشی راهێنان بۆ ماسولکەکان ئەکات و ئەبێته هۆی ئەوەی "گلۆکز"ـی خوێن ببێت بە وزه.

کەمکرنەوەی فشاری خوێن و کۆلسترۆڵ
پیاسەی بەردەوام و رێکوپێک لەناو سروشتدا فشاری خوێن و رادەی کۆلستڕۆلی خوێن دائەبەزێنێت و ئەگەری تووشبوون بە ئازارەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم ئەکاتەوە. پیاسەکردن لە رێگا لێژەکان ئەتوانێ خێرایی کەمکردنەوەی شەکری 2 قات بەرز بکاتەوە.

بەشداری لە چالاکییە کۆمەڵایەتییەکاندا
کەسەکان بەگشتی لەگەڵ هاوڕێکانیان ئەڕۆن بۆ ناو سروشت. دیداری بەردەوام و تێپەڕاندنی ئاراستەیەکی دوورودرێژ لەگەڵ ئەم هاوڕێیانه جگە لە تەندروستی جەستەیی ئەتوانێ پەیوەندی لەگەڵ ئەم هاوڕێیانه و هەروەها کەسانی دیکە بەهێز بکات. پیاسەی ناو سروشت و جێگیربوون لەناو کۆمەڵێک کەسی دیکە، هەستی بەرپرسایەتی و کۆمەڵایەتی بوونی ئێوە بەرز ئەکاتەوە.

پەیوەندی لەگەڵ سروشت
سەردانی سروشت و دوورکەوتنەوە لە ژیانی رۆتین و هەروەها تەکەنەلۆژیا ئەم دەرەتانه بە مرۆڤ ئەبەخشێت کە پەیوەندییەکی باشتر و دۆستانەتر لەگەڵ سروشت دروست بکات. ئەم کەسانه بەگشتی زیاتر هەوڵ ئەدەن بۆ پاراستنی ژینگه و سروشت و ئەمەش هەستێکی دەروونی خۆشیان پێ ئەبەخشێت.

 

سەرچاوە: healthfitnessrevolution

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved