8/12/2019 09:38 PM

گەر كارەبا نیشتمانی بۆ كەمتر لە 7 سەعات دابەزێت كارەبا بەشوێنە گشتییەكان دەدرێت

روونكردنەوەیەك لەسەر مەترسی پێنەدانی كارەبای نیشتمانی


كارەبای سلێمانی روونكردنەوە لەسەر كەمبوونەوەی كارەباو توانای پێنەدانی بە هاووڵاتیان و لێدوانێكی بەڕێوەبەرەكەیان و مەترسی كۆنترۆڵ داوە، كە ئەگەر كارەبا نیشتمانی بۆ كەمتر لە 7 سەعات دابەزێت رەنگە بتوانن كارەبا بە شوێنە گشتییەكان بدەن.

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی لە راگەیەنراوێكیدا ئاماژەی بە كەمبوونەوەی كارەباو مەترسی لەسەر نەمانی پێدانی بە هاووڵاتیان دەكات و دەڵێت: سەبارەت بەو لێداوانەی ئەندازیار سالار حسامەدین بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی لە چوارچێوەی سیمینارێكدا كە لەسەر پێوەری زیرەك و دۆخی كارەبا سازكرابوو لە زانكۆی گەشەپێدان، بەڕێوەبەری گشتی لەمیانی لێدوانێك بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن ئاماژەی بە دۆخی كارەبای كوردستان كردووە، كە لە سەرەتاى هاتنی وەرزی زستاندا پلەكانی گەرما بە شێوەیەك دابەزی كە مەسجێكی ترسناكی پێدانی كە ئەمساڵ بارودۆخی كارەبا خراپ دەبێت.

ئەوەشی تێدا هاتووە: ئەوكات بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی ئاگاداری كردین كە ئەگەر كارەبا نیشتمانی بۆ كەمتر لە 7 سەعات دابەزێت، رەنگە هەر بتوانین كارەبا بە شوێنە گشتییەكان بدەین.

بەشێكی تری راگەیەنراوەكە دەڵێت: خۆشبەشخانە لە ڕۆژانی رابردوو ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینی و 300 بۆ 400 مێگاوات بۆ ناو تۆڕی كارەبا زیادبوو، ئەوەش وایكرد 8 بۆ 9 سەعات كارەبا بە هاووڵاتیان بدەين و ئەو مەترسیە تێپەڕێنین، لەگەڵ ئەوەی بەفرێكی زۆر لە سنورەكە باریوە.

لە كۆتایشیدا ئەوە خراوەتەڕوو كە بەشێك لە میدیاكان لێدوانەكەی بەڕێوەبەری گشتیان بەپێچەوانە بڵاوكردوەتەوەو دڵەڕاوكێی لەناو خەڵك دروستكردووە.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved