د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی و ئه‌ندامی كۆلیژی ئه‌مریكی بۆ زانستی خۆراك له بابه‌تێكی ته‌ندروستیدا ڕوونكردنه‌وه ده‌دات سه‌باره‌ت به باشترین جۆره‌كانی گژوگیا بۆ دڵه‌كزێ و ئازاری گه‌ده‌و هه‌روه‌ها ئه‌و خواردنانه‌ی پێویسته نه‌خورێن یان كه‌م بخورێن. د.كامه‌ران له‌باره‌ی دڵه‌كزێ و ئازای گه‌ده ده‌ڵێت: وه‌ك هه‌موو كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی زۆر گرنگه هۆكاره‌كانی ده‌ست نیشان بكرێت و نابێت پشتگوێ بخرێت، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ بوونی نیشانه‌ی تری وه‌ك دابه‌زینی كێش به خێرایی، ڕشانه‌وه، بوونی خوێن له‌ناو پیسایی، یان ڕه‌شبوونی ڕه‌نگی پیسایی، كه‌مخوێنی، به‌رده‌وامبوونی ئه‌م نیشانانه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر. ئه‌و خواردنانه‌ی پێویسته بخورێن: *نه‌عنا: نیو كه‌وچكی چا زه‌یتی نه‌عنا له‌ناو یه‌ك كوپ ئاوی گه‌رم؛ یان نه‌عنا به سه‌وزی بخۆ، یه‌ك كه‌وچكی چێشت نه‌عنای سه‌وز بخه‌ره ناو یه‌ك كوپ ئاوی گه‌رم و پاش 10 خوله‌ك بیخۆره‌وه؛ نیو سه‌عات پێش خواردن یان كاتی دڵه‌كزێ و ئازاری گه‌ده؛ نابێت له‌گه‌ڵ ده‌رمانی دژی دڵه‌كزێ بخورێن به‌یه‌كه‌وه. *ڕازیانه: یه‌ك كه‌وچكی چێشت ده‌نكی ڕازیانه بخه‌ره ناو یه‌ك كوپ ئاوی گه‌رم؛ یان كه‌وچكی چێشت گه‌ڵای ڕازیانه‌ی هاڕاو بخه‌ره ناو دوو كوپ ئاو؛ بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك بیكوڵێنه، ڕۆژی دوو جار بیخۆره‌وه؛ یه‌ك سه‌عات پێش خواردن یان كاتی دڵه‌كزێ و ئازاری گه‌ده. *زه‌نجه‌بیل: یه‌ك كوپ چای زه‌نجه‌بیل: ڕۆژی دوو یان سێ جار بیخۆره‌وه؛ یه‌ك سه‌عات پێش خواردن یان كاتی دڵه‌كزێ و ئازاری گه‌ده. *جاتره: كه‌وچكی چێشت جاتره‌ی هاڕاو بخه‌ره ناو دوو كوپ ئاو؛ بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك بیكوڵێنه، ڕۆژی دوو جار بیخۆره‌وه؛ یه‌ك سه‌عات پێش خواردن یان كاتی دڵه‌كزێ و ئازاری گه‌ده. *شمڵی: یه‌ك یان دوو كه‌وچكی چێشت ده‌نكی شمڵی هاڕاو بخه‌ره ناو دوو كوپ ئاو؛ بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك بیكوڵێنه، ڕۆژی دوو جار بیخۆره‌وه؛ یان ڕۆژانه یه‌ك یان دوو كه‌وچكی چێشت ده‌نكی شمڵی هاڕاو بخۆ یه‌ك سه‌عات پێش خواردن یان كاتی دڵه‌كزێ و ئازاری گه‌ده. *ئه‌لوڤێرا؛ نیو په‌رداخ شه‌ربه‌تی ئه‌لوڤێرا كاتی دڵه‌كزێ و ئازاری گه‌ده. *زه‌عفه‌رانی كوتراو: یه‌ك كوچكی چێشت بخه‌ره ناو شۆربا یان برنج یان مریشكه‌وه‌و بیخۆ. *گه‌ڵای ڕۆزماری. *زیره: یه‌ك یان دوو كه‌وچكی چێشت زیره هاڕاو بخه‌ره ناو زه‌ڵاته‌وه یان چێشته‌وه‌و بیخۆ. *زه‌یتی لاڤه‌نده‌ر (الخزامی). *مه‌عده‌نووس: به كاڵی بخورێت یان یه‌ك په‌رداخ شه‌ربه‌تی مه‌عده‌نووس كاتی ئازار. ئه‌و خواردنانه‌ی پێویسته نه‌خورێن یان كه‌م بخورێن: *میوه مزره‌مه‌نیه‌كان: لیمۆو سندی و پرته‌قاڵ؛ به‌تایبه‌ت گیراوه‌كانیان یان به‌شێوه‌ی شه‌ربه‌تی فرێش. *سیر‌و پیاز *ته‌ماته: پێویسته كه‌می لێبخورێت و به‌هێواشی و به‌جوانی بجورێت. *مادده‌ی كاڤایین: بۆ نموونه چاو قاوه‌و كاكاو و سۆدا.. بۆ چاو قاوه ڕۆژانه دوو كوپ زیاتری لێنه‌خورێته‌وه. *خواردنه‌وه گازیه‌كان: چونكه ده‌بنه هۆی ئاوسانی گه‌ده بێجگه له بوونی كاڤایین. *نه‌سته‌له *بیبه‌ری توند‌و به‌هاراتی توند‌و ترشیات و ترش و لیمۆ‌ندۆزی. *شیر: هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تادا ڕه‌نگه دڵه‌كزێ نه‌هێڵێت به‌ڵام دواتر ده‌بێته هۆی خراپتربوونی به‌تایبه‌ت شیری ته‌واو چه‌ور. *خواردنه‌وه كحولیه‌كان *خواردنی سوركراوه‌و زۆر بر‌ژاو و خواردنی چه‌ور وه‌ك ڤاست ڤودو به‌زو دوگ. *پیتزا *ساس و ماێونیزو كه‌چه‌پ خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure