9/12/2019 10:44 AM

چەند راستییەکی سەرسوڕهێنەر سەبارەت بە شەڕی جیهانی دووەم-بەشی دووەم

شەڕی جیهانی دووەم شەڕێکی نێودەوڵەتی بوو و لەساڵی 1939ـەوە هەتا 1945 درێژەی کێشا. زۆرینەی وڵاتە زلهێزەکانی جیهان لەم شەڕەدا بەشداربوون و لەدوو بەرەدا لەدژی یەک شەڕیان ئەکرد. سەبارەت بەم رووداوە مێژوویییه دەیان فیلم، دراما و رۆمان هاتووەتە بەرهەم و هەر کامەیان باسی بەشێک لە راستییەکانی ئەم شەڕەیان کردووە. لەدرێژەدا باسی هەندێک لەم راستیانه دەکەین کە لەوانەیه کەمتر باسی لێ کرابێت.

-سەتا 80ـی ئەو پیاوە رووسیانەی کە لەدایکبووی ساڵی 1923 بوون، لەکۆتایی شەڕەکەدا ئیتر زیندوو نەبوون!
2 -لەنێوان ساڵەکانی 1939 بۆ 1945، زیاتر لە 3.4 میلیۆن تەن بۆمب لەلایەن وڵاتانی رێککەوتوو( ئەلمانیا-ئیتاڵیا-ژاپۆن) بەسەر هێز و بنکەی سەربازی و ناوچەکانی ژێردەستی وڵاتانی هاوپەیمان(ئەمریکا-سۆڤیەت- بریتانیا)ـدا رژا خوارەوە. واتە هەموو مانگێک 27.700 تەن.
-سۆڤیەت و سوپای سوور بەچەندین تاوانی شەڕ تۆمەتبار کران، بۆ نموونه جینۆساید و دەستدرێژیی سیستەماتیک بۆ سەر زیاد لە 2 میلیۆن ژن و کچی ئەلمانی تەمەن 13 بۆ 70 ساڵ.
4-پێکدادانی "بولژ/ Bulge" یەکێک لە گەورەترین و سەختترین شەڕی هێزەکانی ئەمریکا بوو لە ماوەی شەڕی جیهانی دووەمدا کە لەوێدا زیاد لە 80هەزار سەربازی ئەمریکی گیانی خۆیان لەدەست دا.
-رێژەی ئەو هێزە چەکدارانەی سۆڤیەت کە لە ماوەی شەڕی "لنینگراد"ـدا کوژران لەکۆی کوژراوەکانی هێزەکانی ئەمریکا و بریتانیا لەماوەی شەڕی جیهانی دووەمدا زیاترە.
-نازییەکان لەماوەی ئەم شەڕەدا نزیکەی 12 میلیۆن کەسی سڤیلیان کوشت کە لەم رێژەیه 6 میلیۆن کەسیان جوولەکە بوون و لە ژوورە گازاوییەکانی هۆلۆکۆستدا کوژران.

 

سەرچاوە: factretriever

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved