9/12/2019 11:24 AM

یاریزانێکی نەرویجی خەریکە ئەگاتە ئاستی رۆناڵدۆ


"ئرلینگ هالند" یاریزانی گەنجی نەرویجی یانەی سالزبۆرگی وڵاتی نەمسا، لە قۆناغی گرووپی لیگی پاڵەوانانی ئەوروپا لە هەر یارییەکەدا گۆڵێکی تۆمار کردووە و ئەگەر شەوی داهاتوو لە یاری لەگەڵ لیڤەرپۆلدا گۆڵ تۆمار بکات ئەتوانێ لە بواری تۆماری گۆڵەوە بگاته ئاستی کرستیانۆ رۆناڵدۆ.
رۆناڵدۆ لە وەرزی 2018-2017ـی "چمپیۆنزلیگ" کە جلوبەرگی ریاڵ مەدریدی لەبەردابوو، لەو شەش یارییەی کە یانەی ریاڵ لە قۆناغی گرووپیدا ئەنجامی دا، گۆڵی تۆمار تۆمار کرد و توانی ناوی خۆی بخاته ناو لیستی تۆماری مێژووەوە. رۆناڵدۆ ئەو ساڵە لەبەرانبەر تۆتنهام، دۆرتمۆند و ئاپۆئێل نیکۆزادا گۆڵێ لێدا.
ئێستا کە دوو ساڵ تێپەڕیوە، یاریزانێکی نەرویجی بەناوی "ئرلینگ هالند" لە یانەی سالزبۆرگەوە خۆی گەیاندۆته نزیک رۆناڵدۆ. ئەم یاریزانه تەمەن 19 ساڵە بەهۆی تۆمارکردنی گۆڵەوە لە 5 یاریی یەکەمی سالزبۆرگ، لە کێبەرکێکانی " چمپیۆنزلیگ"ـی ئەمساڵدا سەرنجی هەمووانی بۆلای خۆی راکێشاوە. ئەو تا ئێستا 8 گۆڵی تۆمار کردووە، بۆ نموونه لە یاریی نێوان سالزبۆرگ و یانەی "خنک"ـی نەمسا توانی 3 گۆڵ بەدوای یەکدا تۆمار بکات، واتر "هەتریک" بکات.
ئەگەر ئەم یاریزانه گەنجه ئەگەر سبەی شەو بتوانێ لە یاری لەگەڵ لیڤەرپۆلدا دەروازەی سوورەکانی "ئانفلید" بکاتەوە، لە بواری تۆماری گۆڵدا ئەگاته ئاستی رۆناڵدۆ.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved