9/12/2019 07:34 PM

لە هەرێم حاڵەتی تەڵاقدان زۆر زیادیكردووە

لیژنەی ژنانی پەرلەمان دان بەوەدا دەنێت كە بەپێی ئامارە رەسمییەكان لە هەرێم حاڵەتەكانی تەڵاق بە ڕێژەیەكی زۆر بەرزبووەتەوەو بڕیاریانداوە بەدواداچوونی جددی بۆ ئەو پرسەو هۆكارەكانی بكەن.

لیژنەی ژنانی پەرلەمانی كوردستان لە راگەیەنراوێكیدا ئاماژەی بەوە داوە كە بەدواداچوون بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی حاڵەتەكانی تەڵاق لە هەرێم دەكەن، دەشڵێت: بە مەبەستی تاووتوێكردن و بەدواداچوون بۆ ئەو فەتوایەی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم لەبارەی حوكمی سەركەوتنی ژنان بەتەنها لەگەڵ شوفێری تاكسی و حوكمی ئەو پارەیەی كە شوفێرەكە وەریدەگرێت و هەروەها بابەتی بەرزبوونەوەی رێژەی حاڵەتەكانی تەڵاق لە هەرێمی كوردستان كۆبوونەتەوە.

ئەوەشی روونكردوەتەوە: لە كۆبوونەوەكەدا لیژنەكەیان ‌ تاووتوێی دوايین فەتوای كرد كە لەلایەن ئەنجومەنی فەتوای هەرێم لەبارەی حوكمی سەركەوتنی ژنان بەتەنها لەگەڵ شوفێری تاكسی و حوكمی ئەو پارەیەی كە شوفێرەكە وەریدەگرێت، دوای تاووتوێكردنی پرسەكە لیژنە بڕیاریدا كە دەبێت ئەو پرسە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا چارەسەر بكرێت.

‎لیژنەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو: تاووتوێی رێژەی بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی تەڵاقیان لە هەرێم كردووە كە بەپێی ئامارە رەسمییەكانی ساڵانی 2017، 2018 تا مانگی 6ی 2019 رێژەكەی بە شێوەیەكی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە كردووە، دوای تاووتوێكردنی ئەو پرسە بۆ دۆزینەوەی میكانیزمێك بۆ بەدواداچوون و دۆزینەوەی چارەسەر لیژنە بڕیاریدا بە هەماهەنگی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمان بەدواداچوونی جددی بۆ ئەو پرسەو هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی تەڵاق بەو رێژەیە زۆرە بكات.

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved