هه‌موو خانمێك كاتێك دووگیان ده‌بێت چه‌ند نیشانه‌یه‌كی لێ ده‌رده‌كه‌وێت، كه به‌و نیشانانه ده‌توانێت له‌پێش ئه‌نجامدانی پشكنینی دووگیانی بۆی ده‌ربكه‌وێت كه دووگیانه. به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری سیدتی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ساده‌ترین نیشانه‌كانی دووگیانین: 1- ئاره‌زووت بۆ خواردن و خه‌و زۆر ده‌بێت. 2- ره‌نگی مه‌مكت ده‌گۆڕێت و ده‌ئاوسێت. 3- نه‌مانی سوڕی مانگانه‌و گرژبوونی ناو ره‌حم. 4- زۆر میزكردن. 5- هه‌ستكردن به ماندوێتی و هه‌ندێكجار سه‌رگێژخواردن یان سه‌رئێشه. 6- رشانه‌وه به‌تایبه‌ت له‌كاتی به‌یانیاندا. 7- ده‌بیته كه‌سێكی راراو دوودڵ، واتا به‌بێ هۆكار ماوه‌یه‌ك دڵخۆشیت و ماوه‌یه‌ك بێتاقه‌ت ده‌بیت. خاك - لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure