10/12/2019 10:21 AM

ئابلۆقەی "بێرگ ئۆپ زووم"

ئابلۆقەی "بێرگ ئۆپ زووم" (1622) تێکهەڵچوونێک بوو لە ماوەی شەڕی هەژدە ساڵەدا.لە ساڵی 1622ـدا. ژەنەڕاڵی "ئیسپانی" کە ناوی "ئامبرۆزیۆ سپینۆلا" بوو شاری "بێرگ ئۆپ زووم"ـی ئابلۆقەدا کە سەر بەوڵاتی "هۆڵەندا" بوو. جەماوەری ئەم شارە دابەش ئەبوون بە دوو بەشەوە، بەشێکیان "پرۆتێستان" بوون کە حەزیان ئەکرد خۆڕاگری بکەن و شارەکەیان لەم ئەبلۆقەیە ڕزگار بکەن و بەشێکی ‌تریشیان "کاتۆلیک" بوون کە حەزیان ئەکرد لە ژێردەسەڵاتی "ئیسپانیا"ـدا بن.
"سپنۆلا" لە تاکتیکێکی فریودەر کەڵکی وەرگرت، ئەو هێزەکانی کرد بە دوو بەشە، بەشێکیان لە ژیر فەرمانی "هێندریک ڤان دێن بێرگ"ـدا بوون کە ڕەوانەی "کلێڤێن" کران و بەشیکیشکیان لە ژێر فەرمانی " لویس دێ ڤێلاسکۆ" کە ڕەوانەی ستینبێرگن" کران لە کۆتایی‌ دا بە دەست "ڤالێسکۆ" داگیرکرا. بەڵام ئەم شارە بەگشتی داگیرنەکرا چونکە لە دەریایەوە چەک و تەقەمەنی پێ دەگەیشت. لەم لاشەوە هێزی دەریایی" هۆڵەندا" بێکار دانەنیشبوون و بەردەوام بەشێوەیەکی چڕوپڕ هێزەکانی ئیسپانیایان بۆمباران ئەکرد و زەبری زۆر قورسی لێئەدان. یەکیک لەم هاوەنهاوێژانە کەسێک بوو بە ناوی "میکائیل دێ رۆیتێر".
لەم کاتەدا ئیسپانییەکان ناچار بوون ئەو دەسەڵاتەی کە بە شێوەیەکی "دیفاکتۆ" دایانمەزراندبوو جێ بهێڵن و دەست لە ئابلۆقەی شارەکە هەڵگرن. دەرکەوتی ئەم ئابلۆقە کورت ماوەیە شتێک نەبوو جیا لە لەدەستدانی نزیکەی 5000سەربازی "ئیسپانی".

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved