10/12/2019 12:36 PM

ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک بە رەنگکردنی قژ


بەکارهێنانی رەنگی قژ و هەروەها ئەو مادە کیمیانییانەی کە بۆ رێککردنی قژ کەڵکیان لێ وەردەگیرێت ئەگەرچی رواڵەتێکی جوان بە قژەکانتان ئەبەخشێت بەڵام کۆمەڵێک زیانیشیان هەیه کە ئەبێ لێی ئاگادار بن.
زانایان لە توێژینەوەیەکدا بەتاوتوێ کردنی دۆخی مەکیاجی 46هەزار خاتوونی ئەمریکی لە ماوەی ساڵەکانی 2003 بۆ 2009 تێگەیشتن ئەو ژنانەی وا قژیان رەنگ ئەکەن بەنسبەت ژنانی دیکە بەڕادەی 9٪ زیاتر مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمکیان لەسەرە. لەم توێژیننەویەدا کە لەسەر ئەو ژنانه ئەنجامدرا کە لانیکەم یەکێک لە خوشکەکانیان شێرپەنجەی مەمکی هەیه، 55٪ـیان گوتیان لەماوەی 12 مانگی رابردوودا رەنگی قژیان بەکارهێناوە.
مەترسی لەسەر ژنانی رەشپێست زیاترە. چونکە ئەم ژنانه لانیکەم ساڵی جارێک بەبەکارهێنانی مەوای کیمیایی قژەکانیان رێک ئەکەن و ئەم مەوادەش پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ شیرپەنجەی مەمک هەیه. ئەم مەترسییه بەڕادەی 30٪ لەو کەسانەی وا ئەم مەوادە بەکارناهێنن زیاترە. ئەم مەترسییه بۆ ئەو کەسانەی لە هۆڵەکانی مەکیاجیش ئیش ئەکەن لەئارادایه چون بەردەوام لەگەڵ ئەم مەوادە کیمیاییانه بەرەوڕو ئەبنەوە.
لەو ڕووەوە کە ئەم توێژینەوەی باسی کرا تەنها تەرکیزی خستۆته سەر ئەو ژنانەی وا خوشکێکی تووشبوو بە شێرپەنجەی مەمکیان هەیه، ئەم بابەتە کۆنتڕۆڵی هۆکارە جیناتەکانی لەم توێژینەویەدا ئاسانترە کردووە، بۆ نموونه بوونی جینی BRCAـی شێرپەنجەی مەمک.
بەگوتەی "جەیمز تاد"، توێژەری زانکۆی "هاروارد"، ئاراستەکردنی هەر بەرهەمێک بەواتای بێ زیان بوونی نییه. بە گوتەی تاد ژنانی رەشپێست بۆ ئەوەی خۆیان لەگەڵ پێوەرەکانی جوانی لە کۆمەڵگای ئەمریکی و ئەوروپیدا بگونجێنن ناچارن زیاتر لە ژنانی سپی‌پێست ئەم مەوادە بەکاربهێنن و هەر بۆیه زیاتر ئەکەونە مەترسییەوە.
لەکۆتاییدا جێی ئاماژەیە کە بەکارهێنانی یەک جۆری تایبەت لە رەنگی قژ کە بە بەردەوامی کەڵکی لێ وەردەگیرێت ئەم مەترسیانەی لێ ئەکەوێتەوە. ئەگینا پەیوەندییەکی ئەوتۆ لەنێوان رەنگکردنی کاتیی قژ و هەروەها رێککردنی کاتیی قژ نەبیندراوە.

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ کامەران

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved