10/12/2019 03:01 PM

هۆملەس: دۆرتمۆد ئەبێ لەخەو هەستێ!

دۆرتمۆد لە ئێستادا لە پلەی سێهەمی بۆندسلیگادا جێگیر بووە. ئەم یانەیە 5 خاڵ لەدوای یانەی یەکەمی بۆندسلیگا واتە مونشن گلادباخه. یانەی دۆرتمۆد لە 8 یاریدا توانیویەتی تەنها دوو جار سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و ئەمەش دۆخی "لۆسیەن فاورە"ـی خستۆته مەترسییەوە و ئەگەری دەرکردنی ئەم راهێنەرەی بەرز کردۆتەوە.
"مەتس هۆلمەس" لە گفتوگۆیەکدا سەبارەت بە بارودۆخی دۆرتمۆد قسەی کردووە و گوتوویەتی: "ئێمە تەنها بیر لە یاری و کردەوەی خۆمان ئەکەینەوە و لام وایه دەسکەوتەکانمان زۆر ناسەقامگیر بوون، بەڵام هێشتا هەموو شتێکمان لەدەست نەداوە. دۆرتمۆد ئەبێ فۆرمە باشەکەی خۆی دەستەبەر بکات و ئەوکات بەدڵنیاییەوە ئەگەینە ئەو پلەیەی وا چاوەڕوانی ئەکەین. زۆرمان حەز لەوەیه کە بگەینه پلەی یەکەم و ئەوکاتەش ئەبێ بۆ پاراستنی ئەو دەسکەوتە هەوڵێکی زیاتر بدەین."


هۆملەس لە درێژەدا گوتی: " هەندێک جار بیر لەوە ئەکەمەوە کە دۆرتمۆد ئەبێ لە خەو هەستێ. سەرکەوتنی مانگی دیسامبەر لەبەرانبەر یانەی "لێڤەرکۆزەن"ـدا زۆر باش بوو بەڵام ئێمە لە 20 خولەکی سەرەتایی ئەو یارییەشدا کێشەمان هەبوو. هیچ یارییەکی ئاسان لە بۆندسلیگادا بوونی نییه و وابزانم ئاستی ئەم کێبەرکێیانه بەرز بۆتەوە. یانە بچووکەکانیش وەکوو یانەیەکی لەپێشدا دۆڕاو لەگەڵ بایرن میونشن و دۆرتمۆد رووبەڕوو نابنەوە. هەر بۆیه یانە گەورەکان خاڵێکی زیاتر لەدەست ئەدەن. من بەتەواوەتی رەزامەندیم لە بارودۆخی خۆم و یانەکەم واتە دۆرتمۆد هەیه و بەتەماین بە 3 سەرکەوتن، کۆتایی بە نیوەی ئەم وەرزە بهێنین."

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved