10/12/2019 05:37 PM

مێروولەی خۆخۆری ئەتومی!

زانایانی پۆڵندایی لە 2013ـدا ئەم مێروولانەیان خستە بەر تاقیکاری. ئەم مێروولانه لە رێگای بۆرییەکەوە رۆیشتوونەتە ناو ئەم کۆگایەوە و پاشان زانیان کە رێگای گەڕانەوەیان نییه. ئەم مێروولانه بەڕواڵەت هیچ زاوزێیەکیان نەبووە و رێژەی خۆیان تەنها بەو مێرووانەی کە لەسەر زەوییەوە ئەکەوتنە ناو بۆرییەکەوە قەرەبوو ئەکردەوە.
تیمێک لە زانایانی ئەکادمیای زانستی پۆڵندا لە ساڵی 2016ـدا وتارێکیان بڵاوکردەوە و لەوێدا دەریانخستووە کە چۆناوچۆن ئەم مێروولانە پاشماوەی تەرمی مێروولەکانی دیکەیان وەکوو خواردن بەکارهێناوە. لەم دواییانەدا ئەنجامی توێژینەوەیەکی دیکە لە گۆڤاری (Journal of Hymenoptera Research)ـدا بڵاوبۆتەوە کە باس لەوە ئەکات مێروولەکان پردێکیان بۆخۆیان دروست کردووە بۆ ئەو کاتەی وا ئەگەر حەزیان لێ بوو بتوانن بڕۆنە دەرەوە. لەرێگای ئەم پردەوە ئەو مێروولانەی کە لە بۆرییەکەوە ئەکەونە خوارەوە ئەتوانن هەمیسان بگەڕێنەوە بۆ سەرەوە. هەڵبەت ئەگەر لە دەست مێروولە خۆخۆرەکان رزگار ببن.


خۆخۆریی مێروولەکانی کۆگا ئەتۆمییەکە زۆر دڕندانە دێتە بەرچاو. بەڵام مێروولەکان لە دابەشکردنی سەرچاوە گشتییەکاندا لە زۆرینەی ئۆرگانیزمەکانی دیکە کاراترن؛ بۆ نموونه سکیان هاوبەشە. زانایان لەم دواییانەدا تێگەیشتوون کە پاشەکەوتی سکی مێروولەکان داراییەکی هاوبەشە و ئەگەر یەکیان پێویستی پێی هەبێ، دەم ئەخاتە ناو دەمی یەکێکی دیکە و لەم داراییە هاوبەشە کە لە سکی بەرامبەرەکەیدایه کەڵک وەردەگرێ.
زانایان هێشتا ئەوەیان بۆ روون نەبۆتەوە کە بۆچی مێروولەکان لەم کۆگا ئەتۆمییەدا زاوزێیان راگرتووە، بەڵام توێژینەوەکان دەریانخستووە کە رێژەی مێروولەکان بەنسبەت هاوسەنگی لەنێوان کار و زاوزێدا هەستیارە و ئەگەر زاوزێیەک لەئارادا نەبێت، ئەم گرووپە کەم و زۆر بۆ پاراستنی هاوسەنگی خۆیان هەوڵ ئەدەن زاوزێ بکن.
رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ دۆخێکی نوێ ئەم دەرەتانەی بە مێروولەکانی ناو کۆگا ئەتۆمییەکە داوە کە پێکهاتەی نوێ لە کۆمەڵگەکەی خۆیاندا بەدی بهێنن و لەبەرامبەر هەڕەشەکاندا زیاتر بتوانن خۆڕاگری بکەن.

 

سەرچاوە: popularmechanics

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved