10/12/2019 09:33 PM

هۆڵەندا.. لە یادی ژەنەراڵی پایزدا فیلمێك نمایشدەكرێت

یانەی كوردیی میدیا لە هۆڵەندا، لە یادی ژەنەراڵی پایزدا فیلمی (من هێشتا نامۆم)  نمایشدەكات.

سەعات 14:30 دەقیقەی رۆژی یەكشەممە 15-12-2019 لە یادی شاعیر محەمەد عومەر عوسمان ناسراو بە ژەنەڕاڵی پایز، یانەی كورديی میدیا لە هۆڵەندا رۆژێكی تایبەتی بۆ مەرگی شاعیر رێكخستووە، كە تێیدا هونەرمەند كیا عەزیز فیلمی من هێشتا نامۆم بۆ یەكەمجار نمایشدەكات، كه دەربارەی ژیانی شاعیری ژەنەڕاڵی پایز ئامادەكراوەو دواتریش نووسەر د.مەریوان وریا قانع باسێك لەسەر شاعیر پێشكەش دەكات.

یادەكە لە شاری ئەمستردام لەم ناونیشانە سازدەكرێت‌:
Adres: Buurthuis de meevaart, Balistraat 48a,  1094 JN Amsterdam

بۆ پەیوەندیكردن و بەشداریكردن دەتوانن پەیوەندی بەم ئیمەیڵ و ژمارانەوە بكەن:
ئالان ئەمین: 0655873577
ئیبراهیم عەلی سەعید: 0645262337
مەبەست جەعفەر:  0683826334 
سەردار فەتاح: 0684950807 
یان ئیمەیل ئەدرێسی میدیا
[email protected]

خاك - پوكمیدیا




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved