كارپێكردن بە بڕیاری زیادكردنی سزای بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفێری بۆ ماوەی یەك ساڵ راگیرا. لە ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێردا ئاگاداری سەرجەم شوفیران و هاووڵاتیانی شاری هەولێر كراوەتەوە كە بڕیاری زیادكردنی بڕی سزای بەسەرچوونی مۆلەتی شۆفێری كە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی دەرچوبوو، بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان كارپێكردن پێی راگیراوە تاوەكو رۆژی 5-12-2020. هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتوچۆی هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەكات كە لەم ماوەی ساڵەدا سەردانی بەشی مۆڵەت بكەن بۆ تازەكردنەوەی مۆڵەتەكانیان و لۆد دروست نەكەن لەسەر لیژنەكانی پشكنینی چاو و بەشی مۆڵەت. هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه هاتوچۆی سلێمانی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی دوابه‌دوای ده‌رچوونی فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم له (18/11/2019)، سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی پێبژاردن (غه‌رامه)ی به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌تی شۆفێری به‌بڕی (30) هه‌زار دینار بۆ هه‌ر ساڵێك دواكه‌وتن، لۆد‌و قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆری خسته‌سه‌ر (به‌ڕێوه‌به‌رێتی به‌شی مۆڵه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی)، له‌كاتێكدا له‌پێش ئه‌و رێكه‌وته‌وه ژماره‌ی هاووڵاتیان كه سه‌ردانی به‌شی مۆڵه‌تیان كردووه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی رۆژانه له‌نێوان (450-500) كه‌سدا بووه، به‌ڵام له‌دوای ده‌رچوونی ئه‌و ڕێنماییه‌وه ژماره‌كه زیادیكردووه بۆ نزیكه‌ی (1000) كه‌س. ئه‌گه‌رچی له ئێستاشدا سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌كان له‌هه‌مان رۆژدا وه‌ك پێشوو ته‌واو ده‌بن، به‌ڵام به‌هۆی قه‌ره‌باڵغییه‌كه‌وه ماوه‌ی ته‌واوبوونه‌كه‌ی له كاتژمێرێكه‌وه بۆ دوو كاتژمێر‌و زیاتر زیادیكردووه، هه‌رچه‌نده واده‌ی دیاریكراو بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی سه‌ره‌وه (5-12-2020)ه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و هاووڵاتیانه ناگرێته‌وه كه پێش ئه‌و به‌رواره مۆڵه‌ته‌كه‌یان به‌سه‌رچووه، به‌ڵام وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین به زووترین كات مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان ڕایی بكه‌ین، ته‌نها داواكاریمان له هاووڵاتیان ئه‌وه‌یه كه له‌كاتی ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كانیاندا هاوكاری ئه‌فسه‌ر‌و كارمه‌ندانی هاتوچۆ بن، بۆ ئه‌وه‌ی كاروباره‌كانیان به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك له‌كاتی خۆیدا بۆ ڕایی بكرێت. خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure