نزیكه‌ی 5%ی منداڵان به‌ده‌م خه‌وه‌وه ده‌ڕۆن، به‌ڵام له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونی منداڵاكه ئه‌م چالاكییه‌ش كۆتایی دێت. ئه‌وانه‌ی به‌ده‌م خه‌وه‌وه ده‌ڕۆن، له گه‌رمه‌ی خه‌وێكی قوڵ و خه‌یاڵاویدا له‌سه‌ر جێگاكه‌یان دێنه خواره‌وه‌و له‌كاتێكدا خه‌وه‌كه‌یان به‌رده‌وامه‌و بێ‌ئاگان پیاسه ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت ده‌توانن بۆ چه‌ند خوله‌كێكیش قسه‌بكه‌ن. ئه‌و كه‌سانه هه‌ندێكجار كرداری زۆر پێشكه‌وتوو ئه‌نجامده‌ده‌ن، بۆ نموونه خۆیان ده‌گۆڕن، جلده‌كه‌نه به‌ریان و خواردنیش ئاماده ده‌كه‌ن و.. له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا ئه‌م كه‌سانه خۆیان كۆتایی به‌م دۆخه ده‌هێنن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو جێگه‌كه‌یان و سه‌رله‌نوێ درێژه به خه‌وه‌كه‌یان ده‌ده‌ن و كاتێك به‌یانی له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن به شێوه‌یه‌كی سروشتی هیچ شتێكیان سه‌باره‌ت به رووداوه‌كان بیرناكه‌وێته‌وه. له به‌ته‌مه‌نه‌كاندا ئه‌م دیارده‌یه زۆرتر له‌ژێر كاریگه‌ری به‌رده‌وامبوونی كه‌مخه‌ویدا رووده‌دات. به‌وهۆیه‌ش یه‌كێك له باشترین چاره‌سه‌ره‌كان بۆ ئه‌م دیارده‌یه زۆر خه‌وتنه. به‌شێك له لێكۆڵه‌ران به‌ده‌م خه‌وه‌وه رۆیشتنی منداڵان ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ دواكه‌وتنی گه‌شه‌ی ناوه‌ندی سیستمی ده‌ماری كه له به‌ته‌مه‌نه‌كاندا ده‌بێته هۆی دۆخێكی ناته‌ندروستی ده‌روونی چه‌شنی schizophrenia و په‌شێوی. گرنگ ئه‌وه‌یه نابێت ئه‌و دیارده‌یه فه‌رامۆش بكرێت، چونكه لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌م بواره گشتگیر نین و تائێستا نه‌یانتوانیوه وێنه‌یه‌كی گشتی پێشكه‌ش بكه‌ن و هركاره‌كانی به‌ده‌م خه‌وه‌وه رۆیشتن ئاشكرا بكه‌ن. خاك – س/ illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure