10/12/2019 09:59 PM

چۆنێتی دروستكردنی هه‌ویری پیتزا

ده‌توانن به‌ چه‌ند رێگه‌یه‌ك هه‌ویری پیتزا له‌ ماڵه‌وه‌ دروستبكه‌ن:

رێگه‌ی یه‌كه‌م:
1 كوپ ئارد 
3 كه‌وچكی چێشت ماست 
كه‌مێك خوێ 
* هه‌موویان تێكه‌ڵبكه‌و دواتر دایبنێ بۆ ماوه‌ی نیوسه‌عات، پاشان به‌كاریبهێنه‌.

رێگای دووه‌م:
1 كوپ ئارد 
نیو كه‌وچكی چا شه‌كر 
نیو كوپ ئاو 
1 كه‌وچكی چێشت خومره‌ 
2 كه‌وچكی چێشت رۆنی زه‌یتوون 
* سه‌ره‌تا ئاو و خومره‌و شه‌كره‌كه‌ تێكه‌ڵبكه‌، دواتر له‌گه‌ڵ ئاردو رۆنی زه‌یتون تێكه‌ڵیان بكه‌و بیشێله‌، پاشان له‌ناو قاپێك دایبنێ و به‌ نایلۆنی تایبه‌ت دایپۆشه‌ تاوه‌كو هه‌ڵدێت، دواتر به‌كاریبهێنه‌.

خاك



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved