11/12/2019 12:14 PM

"بێرنی ساندێرز"

"بێرنی ساندێرز" سیاسەتمەدارێکی "ئەمریکی" بوو کە وەک سیناتۆری "ڤێرمۆنت" ؛ە ساڵی 2006ـەوە ڕۆڵی بینی. ئەو درێژخایەنترین ماوەی لە مێژووی کۆنگرێسدا بەناوی خۆیەوە تۆمار کردووە و یەکەم جار لە ساڵی 1990ـدا بۆ ماڵی نوێنەران هەڵبژێردرا و یەکیەتییەکی لە نێوان پارتی دیموکراتدا بەدی هێنا کە ئەنجومەنی کۆنگرێسی بە شوێنێک گەیاند، تاوەکو بتوانێت زۆرینەی دەنگ بەدەست بێنێت.
ئەو لە گەڕەکی "برۆکلین"ـی شاری "نیۆیۆرک" لەدایک بوو و هەر لەوێش گەورە بوو. ساڵی 1964 لە زانکۆ "شیکاگۆ" دەرچوو. کاتێک قوتابی بوو یەکێک لە بەرچاوترین ڕێکخەرانی خۆپێشاندانەکانی دژە جیاوازی ڕەگەزی بوو  و هەروەها لە ماوەی بزاڤی مافی هاووڵاتییەتیدا یەکێک لەو کەسانە بوو کە خۆپێشاندانی قوتابییانی دژە تووندوتیژی هاوئاهاەنگ ئەکرد. "ساندێرز" خۆی وەک کەسایەتییەک کە بڕوابوونی بە "سۆسیال دیموکراسی" وێنا ئەکرد و بۆ لایەنگری کردن لە کرێکاران،  باسی لە گۆڕانی ئابووری و لەناو بردنی نابەرابەری ئەکرد. هەندێک لە سیاسەتمەدارانی ‌تریش کاتیک باس لە "ساندێرز" ئەکەن وەک کەسێکی "سۆسیال دیموکرات" دەیناسێنن، لە هەندێک شوێندا باس لەوە کراوە کە "ساندێرز" شوێن ئەوە کەوتبوو کە جۆرێک لە "خۆشگوزەرانی" ئەسکاندناڤی لە "ئەمریکا"ـدا پیادەبکات. پاش ساڵی 1968 کە "ساندێرز" لە " ڤیرمۆنت" بوو کەمپەینێکی دروستکرد و لە سەرەتای 1970ـدا سەرکەوت.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved