نیشانەکانی هەڵامەت و هەستەوەری زۆر هاوشێوەن. هەر بۆیە هەندێک جار ناتوانین لە یەکیان بکەینەوە. لە درێژەدا ئەو نیشانە تایبەتانەی کەم ئەم دوو گرفتە تەندروستیه لە یەک جیا ئەکەنەوە ئەخەینە ڕوو. نیشانەکانی هەستەوەری: خورانی لەش: یەکێک لە ڕوونترین نیشانەکانی هەستەوەری، خورانی جێگا جیاوازەکانی لەشە بۆ نموونە: چاو و گوێ و لووت و قوڕگ. هۆکاری ئەم بابەتە بوونی ماددەی "هیستامین"ـە. دەرکەوتنی کۆمەڵیک نیشانە لە کات و شوێنێکی تایبەتدا: هەڵامەت لەوانەنە کە کاتی خەوتن یان بەیانیان زیاتر خۆی دەربخات بەڵام لە ماوەی شەو و ڕۆژدا به بەردەوامی لە ئارادایە. بەڵام هەستەوەری تایبەت به شوێن و کاتێکی تایبەتە. بۆ نموونه بەهاران ئەو کاتەی وا ئەڕۆینه ناو سروشتەوە. ئاڵوگۆریەکانی پێست: ئێگزێما جۆرێک ورووژانی پێستە کە هەست به خوران پێک ئەهێنێت کە ئەبێتە هۆی ئەوەی پێست سوور هەڵگەڕێ و بخورێ و وشک ببێت. نیشانەکانی هەڵامەت سەوز بوونی شلەمەنییەکانی ناو لووت(چڵم): دیارە ئەم کارە هەندێک بێزارکەرە بەڵام ئەو کاتەی لووتتان پاک ئەکەنەوە سەرنجی ڕەنگی ئەو شلەمەنییه بدەن وا لە لووت دێتە دەرەوە. گەر ڕوون بێت ئەو تووشی هەستەوەری بوون و گەر سەوز بێت تووشی هەڵامەت هاتوون. لەرز و تا: بەرزبوونەوەی گەرمای لەش یان تا، یەکێک لە دیارترین نیشانەکانی هەڵامەتە و لە ئەنجامی تێکهەڵچوونی سیستەمی بەرگری لەش و ئەو میکرۆبانەی وا دێنە ناو لەشەوە، دێتە ئاراوە.
سەرچاوە: thehealthy
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure