د.تیشك محه‌مه‌د پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵ و كۆرپه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا ئاماژه‌ی به نیشانه‌كانی ئاماده‌یی منداڵ كردووه بۆ ده‌ستپێكردنی به خواردن. نیشانه‌كان: *منداڵه‌كه توانای ڕاگرتنی سه‌ری هه‌بێت *كێشی نزیكه‌ی دووئه‌وه‌نده‌ی كێشی كاتی له‌دایكبوونی بێت *به فراوانی ده‌م بكاته‌وه، حه‌زو هه‌ڵپه‌ی خواردنی هه‌بێت *بتوانێت دابنیشێت، شت بۆ ده‌می به‌رێت و كهوچكیش بۆلای خۆی ڕابكێشێت *ته‌مه‌ن 4 بۆ 6 مانگ بێت (هه‌رچه‌نده باشتره تا 6 مانگی ته‌مه‌ن ته‌نها شیری دایك بخوات) خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure