12/12/2019 10:03 AM

رۆمانسیزم

کەلتوری باوی رۆژئاوا لە کۆتایی سەدەی هەژدە و سەرەتای سەدەی نۆزدەدا بووە هۆی ئەوەی هەڵسەنگاندنێکی دووبارە سەبارەت بەهونەر و ئەرکی هونەرمەند لە بەرامبەر کۆمەڵگادا بێتە ئاراوە. ئەم بزاڤە بەشێوەیەکی خۆڕسک لە 1790ـەوە دەستی پێکرد و لەو کاتەوە تا ئیستا وەک یەکێک لە کەلتورەکانی هونەری لە رۆژئاوادا ماوەتەوە. دواتر رۆمانسیزم لە لایەن زۆربەی ئەو هونەرمەندانەی کە وەک پێشڕەوانی ئەم بزاڤە سەیر ئەکران ڕەفزکراوە، بەڵام سەرەڕای گشت ئەمانە ئێستاش رۆمانسیزم وەک یەکێک لە بەرچاوترین پێناسەکانی ئەو سەردەمە سەیر ئەکرێت. زۆر ئەستەمە بتوانین پێناسەیەکی تێروتەسەل بۆ رۆمانسیزم بدۆزینەوە بەڵام ئەتوانین سەبارەت بە چەند خاڵێک بە هاودەنگی بگەین، ئەمانەش ئەو خاڵانەن کە لە بزاڤی رۆمانسیزمدا زۆر بەرچاون1- پشت بەستن بە هەست و ئیحساس و زەق کردنەوەی ئەم دوو پێناسەیە بە شێوەیەک کە گەر لە ئەقڵ و هۆش بەرچاوتر نەبن لانیکەم لەوان کەم بایەختر نەبن. 2- بڕوا بەم بۆچوونە کە هەندێک جۆگرافیای دیاریکراو بوونیان هەیە کە گەر نەڵێین لە لایەن ئەقڵەوە سەرنجیان نەدراوەتێ ئەتوانین بڵێین لانیکەم بایەخێکی ئەوتۆیان پێنەدراوە. 3- بڕوا بە بایەخی تاکەکەس. لە ڕاستیدا ئەمە جۆرێک دژەکردەوە بوو لە بەرامبەر ئەو بۆچوونە ئەقڵ‌تەوەرە کە لە سەرەتای ڕێنێسانسەوە سەری هەڵدابوو و گشت شتەکان و دیاردەکانی بە پێوەرەی ئەقڵ هەڵئەسەنگاند.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved