12/12/2019 10:21 AM

"بهۆمیبۆل ئۆدۆلیادیج"

"بهۆمیۆل ئۆدۆلیادیج" کە لە ساڵی 1987 ناوی "پاشا بهۆمیبۆلی مەزنی" پێ‌ بەخشراوە، نۆزدەهەمین پاشای وڵاتی "تایلەند" بووە کە لە زنجیرەی بنەماڵەی پاشایی "رامای چوارەم" بووە. ئەو لە ساڵی 1946ـەوە دەسەڵاتی بەدەستەوە گرتووە تا کاتی مردنی، درێژخایەنترین دەسەڵاتداری وڵاتەکەی و درێژخایەنترین پاشای مێژووی "تایلەند" بوو کە بۆ ماوەی 70ساڵ و 126 رۆژ حوکمڕانی کرد. لە ماوەی دەسەڵاتداری ئەودا 30 سەرۆک وەزیری جیاواز خزمەتیان کردووە کە بە "پریدی بانۆمیانگ"ـەوە دەستی پێکردووە وبە "پرایۆت چان ئۆ چا"ـوە کۆتایی پێهاتووە. دارایی و سەروەتی "بهۆمیبۆل" لە ساڵی 2010ـدا نزیکەی 30 میلیارد دۆلار بووە. ئەو بەڕێوەبەری گۆڤاری "دەوڵەمەندترین کەسایەتییە دەوڵەتییەکان" بووە لە ساڵی 2008ـەوە تا 2013. لە ساڵی 2014ـدا دیسان بەراوردی دارایی "بهۆمیبۆل" کرا دیسان داراییەکەی 30 میلیارد دۆلاربوو.
پاش ساڵی 2006، "بهۆمیبۆل" تووشی گرفتێکی تەندروستی هات و بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە نەخۆشخانەی "سیریراج" مایەوە تا کاتی مردنەکەی کە 13ـی ئۆکتۆبەری ساڵی 2016 بوو. زۆربەی خەڵکی "تایلەند" وەک کەسێکی تایبەت و تەنانەت وەک خودا سەیری "بهۆمیبۆل"ـیان ئەکرد.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved