12/12/2019 11:35 AM

شەڕی "بۆکسام"

شەڕی "بۆکسام" شەڕێک بوو لە ماوەی شەڕی هەژدەی ساڵەی نێوان "ئیسپانیا" لەگەڵ  شۆڕشگێڕەکانی "هۆڵەندا" کە لە لایەن "ستین ماڵتێسن"ـەوە فەرماندەیی ئەکرا کە ئەفسەرێکی "هۆڵەندی" بوو.
لە ساڵی 1586ـدا سۆپایەکی "ئیسپانی" کە بریتی بوون لە 3000سەرباز و 700 سوار هێرشیان کردە سەر "فریسیا". لە نەبوونی "ڤیلیام لویس"ـدا کە کۆنتی "ناساو دیلینبێرگ" بوو، برازایەکی "ڤیلیام" کە بەرپرسی هاوەنەکانی "فریسیا" بوو و هەروەها فەرماندەیەکی "ئیسپانیا" بوو بە ناوی "فرانچێسکۆ ڤیردیگۆ" کە لە بنکەی نیزامی شاری "گرۆنینگن"ـ بوو بەتەما بوو دیسان ئەم شوێنە بگرێتەوە و بیخاتەوە ژێر دەسەڵاتی "ئیسپانیا". بەهۆی سەرمای لەڕادەبەدەری زستانەوە، ڕووبارەکەی "فریسیا" بەستبووی و نەیتوانی ببێتە لەمپەرێک بۆ بەر بەهێرشی دوژمن گرتن و لەم لاشەوە هێزی تۆپخانەی "ئیسپانیا" زۆر بە ئاسانی ئەیتوانی ڕێگا و بان بگرێت. پاش ئەوەی تاڵان و برۆیەکی زۆریان لە "فریسیا" کرد، "ڤیلیام" بڕیاریدا پاشەکشێ بکەن و هۆکارەکەشی ئەوە بوو کە ئەترسا سەرمای زستان پێشی پێبگرێت و رێگەی نەدات بگەڕێتەوە بۆ بنکەکەی خۆی لە "گرۆنینگن". لەم ماوەیەدا جەماوەری "فریسیا" سۆپایەکیان ڕێکخست کە بریتی بوون لە هەندێک سەربازی زۆر لێهاتوو لەگەڵ جەماوەرێکی یەکجار زۆری خۆبەخش. "ماڵتێسن" بڕیاریدا کە لەگوندی "بۆکسام" خەندەقێک هەڵکەنن. سوارەکانی "ئیسپانیا" لەنەکاو لەناو تەم و مژەوە دەرکەوتن و لە کاتێکدا کە "شۆڕشگێڕەکان" هێشتاش کاری خەندەقەکەیان بەنیوە نەگەیاندبوو حەپەسان و سۆپاکەیان لێکهەڵوەشایەوە.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved