12/12/2019 11:53 AM

گەنجترین رێبەرانی سیاسیی جیهان

لە جیهانی سیاسەتدا وادیارە گەنجەکان خەریکی دەستەبەرکردنی پۆستی بەرزترن و ساحەی سیاسەتیش هاوشێوەی باقی بەشەکان بەرەو گەنجخوازی ئەڕوات. بۆ نموونە "سانا ماریەن"ـی تەمەن 34 ساڵ بەم زووانە وەکوو گەنجترین سەرۆکی حکوومەتی "فینلاندا" سوێند یاسایی ئەخوات. لە درێژەدا لەگەڵ هەندێک لە رێبەرە گەنجەکانی جیهانی سیاسەت ئاشنا ئەبین.

سانا ماریەن


"سانا ماریەن"ـی تەمەن 34 ساڵ لە رۆژانی داهاتوودا وەکوو سەرۆکی حکوومەتی فینلاندا سوێندی یاسایی ئەخوات و ئەبێ بە گەنجترین رێبەری سیاسیی جیهان. ماریەن پێشتر وەزیری گواستنەوە و پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی بووە و لەلایەن حزبی سۆسیال دیموکراتەوە وەکوو جێگری "ئانتی رێنە" هەڵبژێردراوە. ماریەن سێهەمین سەرۆک حکوومەتی ژنی مێژووی فینلاندایە.

ئۆلکسی هۆنچارۆک


ئەم رێبەرە گەنجەی وڵاتی ئوکراین تەمەنی تەنها 35 ساڵە و لە ئاگۆستی 2019ـدا وەکوو گەنجترین رێبەری مێژووی وڵاتەکەی هەڵبژێردرا. هۆنچارۆک پسپۆڕی بواری مافە و لە مانگی مەیدا وەکوو جێگری سەرۆک‌کۆمار "ڤیلادیمیر زلنسکی" هەڵبژێردرا. ئەم رێبەرە گەنجە پێشتر بەڕێوەبەری رێکخراوەیەکی ناحکوومی بوو کە جەختی ئەخستە سەر چاکسازی و بۆ ماوەیەکیش راوێژکاری وەزارەتی ژینگەی ئۆکراین بوو.

کیم جونگ ئوون


"کیم"ـی تەمەن 35 ساڵ هەر لە مناڵییەوە بۆ گەیشتن بەدەسەڵات راهاتبوو و دواجار لە 2011 و لەتەمەنی 28 ساڵیدا جێگای باوکی گرتەوە و بوو بە حاکمی داخراوترین وڵاتی جیهان. کیم زۆری حەز لە باسکتبۆڵە، لە قوتابخانەیەکی تایبەت لە سویسرا بووە و ستایلی ژیانی لەگەڵ سەرجەم رێبەران و ستاسەتوانانی جیهان جیاوازی هەیه.

نەجیب ئەبووکیلە


نەجیب ئەبووکیلە، بازەرگان و شارەوانی رابردووی شاری "سان سالڤادۆر"ـی پایتەختی وڵاتی ساڵڤادۆر، کە لە فێبرییەی 2019ـدا بوو بە سەرۆکی ئەم وڵاته و لە مانگی ژوەندا سوێندی سەرۆک‌کۆماری خوارد. سەرکەوتنی ئەبووکیلە و حزبەکەی واتە  GANA، کۆتایی بە هەژمۆنی حزبە دەسەڵاتدارەکان واته ARENA و FMLN هێنا. ئەبووکیلە لە تویتەر 1/2 میلیۆن فالۆوەری هەیه.

 

سەرچاوە: businessinsider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved