13/12/2019 11:58 AM

هۆکارەکانی گێژبوون

کەم ئاوی جەستە
هەندێک جار خواردنەوەی پەرداخێک ئاو کێشەکە چارەسەر ئەکات. کەم ئاوی یان گەرم داهاتنی جەستە ئەتوانێ قەبارەی خوێن کەم بکاتەوە. ئەم بابەتە سووڕی خوێن لەجەستەدا تووشی ئاستەنگ ئەکات، واتە ئۆکسجینێکی کەمتر ئەگات بە مێشک. ئەگەر خواردنەوەی ئاو کیشەکەی چارەسەر نەکرد بەخێرایی سەردانی پزیشک بکەن.

دڵەڕاوکێ
دڵەڕاکی کێشەیەکی ئاساییە و هەندێک کەس لەوەی کە دڵەڕاکێمان هەیه ئاگادار نین. لەلایەکی دیکەوە یەکێک لە نیشانەکانی دڵەڕاوکێ سەرگێژبوونە. دژەکردەوەی جەستە بە نیسبەت دڵەڕاوکێوە حاڵەتی هەناسەبڕکێیه و ئەگەر دڵەڕاوکێکە بەردەوام بێت ئاستی ئادەرناڵین ؟ بەرز ئەبێتەوە و ئەمەش تووشی سەرەگێژەمان ئەکات. هەربۆیه لەکاتی ئاوادا بەئارامی هەناسە بدەن و لە شوێنێک دانیشن و لە ئەگەری بەردەوام بوونی ئەم حاڵەتەدا سەردانی بنکەی تەندروستی بکەن.

 پیربوون
ئەو کەسانەی تەمەنیان سەرووی 50 ساڵە، بەرەبەرە گوێچکەی ناوەراستیان گۆڕانی بەسەردا دێت، لە ئەنجامی ئەم گۆڕانه فیزیۆلۆژییە سروشتییەدا لەوانەیه ئەو کاتەی کەسەکە بەشێوەیەکی نەگەنجاو خەوتووە، لەکاتی هەستاندا تووشی سەرگێژبوون بێت. کەوابوو هەوڵ بدەن بەئارامی هەستن. ئەگەر ئەم کێشەیە پاش چەند خولەک چارەسەر نەبوو سەردانی پزیشک بکەن.

دابەزینی شەکری خوێن
ئەگەر شەکری خوێن کەم بێت، جەستە ناچارە پاشەکەوتەکانی خۆی بەشێوەی بەرابەر لەنێوان ئەندامە گرنگەکاندا دابەش بکات، هەر بۆیه وزەی مێشک کەم ئەبێتەوە و ئەم بابەتەش ئەبێته هۆی سەرگێژبوون. خواردنی ئاوی پرتەقاڵ و خواردنەوەیەکی تاڕادەیەک شیرینە ئەتوانێ ئەم کیشەیە چارەسەر بکات و ئەگەر سەرەڕای ئەم کارانه سەرەگێژەکەتان بەردەوام بوو دەبێ سەردانی پزیشک بکەن.

وەرزشکردن
ئەو وەرزشانەی کە فشار ئەخەنە سەردڵ و دەمارەکانی جەستە، ئەبنە هۆی دابەزینی رێژەی لێدانی دڵ کە خۆی لەخۆیدا دیاردەیەکی پۆزەرتیڤه، بەڵام هەندێک جار ئەتوانێ ببێته هۆی سەرگێژبوون. هەر بۆیه پاش وەرزشکردن هەوڵ بدەن بەئارامی جەستەتان سارد بکەنەوە و لەنەکاو دامەنیشن.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved