ئه‌م نووسراوه كورتكراوه‌ی هه‌وڵێكه ده‌رباره‌ی گه‌ڕان به‌دوای مێژووی كۆنی كۆچی خێڵه كورده كۆنه‌كانی دانیشتووی ناوچه‌كانی زنجیره شاخه‌كانی زاگرۆس و كه‌ناره‌كانی ناوه‌ڕاست و باكووری هه‌ردوو ڕووباری دیجله‌و فوڕات له دۆڵی میسۆپۆتامیا كه ناسراوه به كوردستان. ئه‌م كتێبه هه‌وڵدانێكه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هێڵه مێژووییه ونبووه‌كانی ڕابردووی دووری چه‌ندین سه‌ده‌ی پێش مێژووی كۆنی زایینی و ده‌رخستنی ئاماژه مێژووییه‌كانه له‌بواری كۆچی خێڵه كوردییه‌كان و خانه‌واده ئایینه‌كانی میتانییه‌كانه به‌ره‌و ئه‌وروپاو به‌ریتانیا له ترسی ڕزگاربوون له جینۆسایدی ئاشوورییه‌كان به‌ره‌و دووڕگه‌ی ئارام و دووره‌ده‌ست. ئه‌گه‌رچی چه‌ندین ئه‌ڵقه‌ی ونبووی تێدایه، به‌ڵام ده‌كرێت له داهاتوودا ئه‌م نووسراوه ببێته هه‌وێنی دۆزینه‌وه‌یان و ئه‌ڵقه مێژووییه ونبووه‌كانی ڕابردووی پێبدۆزرێته‌وه‌و په‌رده له‌سه‌ر ڕووی نهێنییه شاراوه‌كانی مێژووی كۆن هه‌ڵبدرێته‌وه. له‌م كتێبه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی هه‌ندێك له وشه له‌یه‌كچووه‌كانی هه‌ردوو زمانی كوردی و ئینگلیزی خراوه‌ته‌ڕوو. ناوی كتێب/ ده‌رباره‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌كی به‌ریتانیاو ئینگلیس، بنه‌چه‌و ئاخاوتنیان ناوی نووسه‌ر/ شێركۆ عادل ده‌باغ بابه‌ت/ مێژوویی نۆره‌ی چاپ/ چاپی یه‌كه‌م ساڵی2019 تیراژ/ 1000 دانه نرخ/ 2000 دینار خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure