13/12/2019 08:43 PM

كوشتنی ژنان بووه‌ته‌ دیارده‌

كوشتنی ژنان له‌ ئه‌ڵمانیا بووه‌ته‌ دیارده‌

"ئایا ئەڵمانەکان بایەخ بە تاوانی کوشتنی ژنان ئەدەن؟"
بەم ناونیشانەی سەرەوە ڕۆژنامەنووس "کلۆدیا بیکر" لە ڕۆژنامەی"WELTplus" سەبارەت بە تاوان  و دیاردەی کوشتنی ژنان لە ئەڵمانیا نووسیویەتی: هەموو رۆژێک ژنێک بەدەستی مێرد یان هاوڕێ کۆنەکەی لە ئەڵمانیا دەکوژرێت..!! پیاوانی ئەم ولاتە لەکاتی سەرهەڵدانی ناکۆکی و ململانێکاندا لەهەوڵدایە ژنەکەی یان هاوڕێکەی یان هاوسەرە کۆنەکەی بکوژێ!! بەتەنیا لە ساڵی 2017 دا 147 ژن بەوشێوەیە لە ئەڵمانیا گیانیان لەدەستداوەو بوونەتە قوربانی.

ئەم ڕۆژنامەنووسە باس لەو حاڵەتانە دەکات کاتێک ململانێ و ناکۆکی نێوان هاوسەرەکان یان تەنگ پێهەڵچنین و ئازاردانی دوای جیابوونەوە قوڵدەبێتەوە بە شێوەیەک کە لای زۆرێک لە پیاوان وایە ئەو ئازاری جیابوونەوەیە تەنیا بە مردنی ژنەکە نەبێت بیرناچێتەوە, ئەم بیرکردنەوەیەش دەبێت هۆی ڕوودانی کارەساتی دڵتەزین.

لە جەوهەردا گوزارشتێکە بڕوابوون بە کراوەیی و پێکەوە ژیان دەخاتەژێر پرسیارەوەو شۆکبوونێک دروستدەکات کە لەتوانادا نەبێت هەست و سۆزی بەرامبەر ڕاگرێت.

ئەگەرچی ئەڵمانیا وڵاتێکی دیموکراسیيەو لەسەر بنەمای عەدالەتی کۆمەڵایەتی بنیاتنراوەو ئەزموونی دیموکراسی تیایدا نموونەیەکی جوانی حوکمڕانی ئەم سەردەمەیەو یاسای زۆر بەهێزو جوان لە بەرژەوەندی ژنان لە دەستووردا دارێژراوەو نزیکەی 100 ساڵە ژنان مافی دەنگدانیان هەیە، بەلام هێشتا مافەکانی ژنان وەک پێویست دابین نەکراوەو چەندین ڕێکخراوی ئەڵمانی ژنان کار بۆ دابینکردنی مافەکانیان دەکەن و لەزۆر شوێن هێشتا جیاوازی ژنان و پیاوان بوونی هەیە، تەنانەت هەندێکجار لە کرێی کارکردنی رۆژانەشدا جیاوازیان هەیە.

ئەمە جگەلەوەی ڕاپۆرتە رۆژنامەنووسیيەکان سەلماندوویانەو ڕوونیانکردۆتەوە کە زۆربەی زۆری پۆستە باڵاکان بە چاوپۆشین لە مێرکل و چەند بەرپرسیکی تر بەلام زۆرێک لە پۆستەکان بۆ پیاوان قۆرخکراوەو تەنانەت لەڕێژەی بەشداربوونی پەرلەمانیشدا بەشداری ژنان لە پاشەکشەدایە.

خاك - شیهاب عوسمان / ئەڵمانیا




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved