زۆربه‌ی گه‌نجان بڕیارده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان به كۆمه‌ڵ گه‌شت بكه‌ن تا پێكه‌وه كات به‌سه‌ربه‌رن و خۆشی له گه‌شته‌كه وه‌ربگرن. له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند خاڵێك ده‌خه‌ینه‌ڕوو، له‌كاتێكدا بڕیارده‌ده‌ن پێكه‌وه گه‌شت بكه‌ن زۆر پێویسته هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بڕیاربده‌ن له‌سه‌ر شوێنی مانه‌وه‌تان بۆ ئه‌وه‌ی كاتێكی زۆرتان به‌ده‌سته‌وه بێت بۆ به‌راوردكردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانتان. هه‌روه‌ها پێویسته چه‌ند رۆژێك پێش گه‌شتكردن گرنگی به جوانكردنی رووخسار‌و جه‌سته بدرێت، جگه‌له‌وانه گرنگی به‌م خاڵانه‌ش بده. 1- ئاگاداربه له‌وه‌ی زۆر كه‌لوپه‌ل له‌گه‌ڵ خۆتاندا نه‌به‌ن كه پێویست نییه، چونكه ته‌نها ده‌بێت به بارێكی قورس به‌سه‌رتانه‌وه. 2- ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه زۆر پێویستن له‌سه‌ر پارچه كاغه‌زێك بیاننووسه بۆ ئه‌وه‌ی له‌یادی نه‌كه‌یت. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure