لیمۆ به‌وه ناسراوه، وه‌كو شه‌ربه‌ت بۆ فێنككردنه‌وه‌و خۆشكردنی تام له‌ناو خواردن به‌كاردێت، له وڵاتی هیندستانيش ئاوی لیمۆ بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی به‌كاردێت. ده‌شزانین كه لیمۆ پێكهاتووه له ڤیتامین و بۆ دابه‌زاندنی كێش سوودی هه‌یه، چونكه چه‌وری ده‌سوتێنێت و چه‌وری له‌سه‌ر ده‌ماره‌كان ناهێلێت. له‌رێگای لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكان تایبه‌ت به سووده‌كانی لیمۆ، ده‌ركه‌وتووه لیمۆ به رێژه‌یه‌كی زۆر پێكهاتووه له ڤیتامین سی. به‌مشێوه‌یه ئاوی لیمۆ به‌كاربهێنه بۆ وه‌رگرتنی سووده‌كانی: * لیمۆ له‌ناو په‌رداخێك ئاوی گه‌رمدا سوودی هه‌یه بۆ هه‌زمكردنی خواردن، رۆژانه به‌رده‌وامبه له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم به لیمۆوه، به‌مشێوه‌یه هه‌زمكردنی خواردن خێراتر ده‌بێت و به‌كتریا ده‌كوژێت. * له به‌یانیاندا ئاوی لیمۆ بخۆره‌وه بۆ وه‌رگرتنی هێز، هه‌روه‌ها ناوده‌مت پاكده‌كاته‌وه‌و ددانه‌كانت سپی ده‌كاته‌وه. * ئاوی لیمۆ له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك هه‌نگوین سوودی هه‌یه بۆ دابه‌زاندنی كێش، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی ئاوی لیمۆ له‌گه‌ڵ هه‌نگوین وات لێده‌كات هه‌ستبكه‌یت تێریت و خواردنت كه‌م بۆ ده‌خورێت. * خواردنه‌وه‌ی ئاوی لیمۆ له‌گه‌ڵ كه‌مێك خوێ هه‌موو جه‌سته‌ت پاكده‌كاته‌وه، به‌وشێوه‌یه پێستت جوان و روون ده‌بێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure