كه‌سانێك هه‌ن له‌ڕووی سروشتییه‌وه قژیان خاوه یان ته‌نكه، هه‌رچه‌ند حه‌زبكه‌یت قژت پڕ‌و ئه‌ستوور بێت به‌ئاسانی ناگه‌یت به‌و هیوایه، به‌ڵكو قژی ته‌نك و خاو له‌گه‌ڵ زیادبوونی ته‌مه‌ن زیاتر ته‌نكتر ده‌بێت، به‌ڵام ده‌توانیت هه‌وڵبده‌یت قژت پڕ‌و ئه‌ستوور ده‌ربكه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌م رێنماییانه جێبه‌جێبكه. 1- هه‌وڵبده ئه‌وجۆره شامپۆیانه به‌كاربهێنیت كه قژت پڕتر ده‌رده‌خه‌ن، 'thickening shampoo' 2- ئه‌وجۆره ده‌رمانانه به‌كاربهێنه كه قژت سوك و پڕده‌كات، وه‌ك جێڵ یان سپڕا، جۆره ده‌رمانێك به‌كارمه‌هێنه كه قژت چه‌ورده‌كات، چونكه به‌وشێوه‌یه قژت زیاتر ته‌نك ده‌رده‌كه‌وێت. 3- له ئارایشتگا داوای رێنمایی بكه بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت چۆن قژت به شێوه‌یه‌ك وشكبكه‌یته‌وه، بۆ نموونه به موجه‌فیفه بۆ ئه‌وه‌ی قژت پڕتر ده‌ربكه‌وێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure