14/12/2019 09:52 AM

ئەمریکا زیاترین رێژەی بەندکراوی لە جیهاندا هەیه

هەموان ئەزانن ئەمریکا لەبواری رێژەی کەسانی بەندکراودا لە چ بارودۆخێکدایه. بەڵام زۆرینەی خەڵکی ئەمریکا نازانن سیستەمی دادپەروەری لەم وڵاتە دۆخێکی خراپی هەیه. لە ئەمریکا لەهەر 100,000 کەس 724 کەس لە بەندیخانەدان و بەڕواڵەت رێژەیەکی زۆر نییه. بەڵام ئەبێ بزانن کە ئەم ژمارەیه بۆ وڵاتێکی وەکو چین کە دانیشتوانەکەی زیاتر لە یەک ملیار کەسە، لەهەر 100,000 کەس تەنها 118 کەس لە بەندیخانەدان. هەروەها کاتێک کۆی گشتی بەندکراوان لە ئەمریکا بەراورد ئەکرێت، ئەگەین بەژمارەی 2.2 ملیۆن کەس!
هەروەها رادەی نیشتەجێ بوون لە بەندیخانەکانی ئەم وڵاتە لەسەدا 107.6ـە. واتە بەندیخانەکانی ئەمریکا جێگای و رێگایەکی کەمیان هەیه بۆ نیشتەجێبوونی بەندکراوان. کەمبوونی جێگا تەنها یەکێک لە کێشەکانی بەندیخانەکانی ئەم وڵاتەیه، چونکە لەم رێژەیە 21٪یان زیندانی کورتماوەیان بەسەردا سەپاوە یان ئێستاش سزاکەیان دیاری نەکراوە و یەکلانەبوونەتەوە. ئەگەر کەسێک نەتوانێ پارەی کەفەلاتی دیاریکراوی خۆی بدا، ئەبێ تا ئەو کاتەی کەوا بڕیاری دادگا روون ئەبێتەوە لە بەندیخانەدا بێت، تەنانەت ئەگەر دواجار بەبێ تاوانانیش بێته ئەژمار. ئەمە واتە هەمووان تاوانبارن مەگەر ئەوەی پێچەوانەکەی لەلایەن دادگاوە بسەلمێت. ئەمریکا زیاتر لە 460هەزار بێ تاوانی لە بەندیخانەکانی خۆیدا دەستبەسەر کردووە.

 

سەرچاوە: listverse

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved