14/12/2019 09:54 AM

هونەری کلاسسیزم

ئەم دەستەواژەیە ئاماژەیەک بەو کۆمەڵە بیرۆکەیەی کە بە شێوەیەکی نەریتی بەدی هاتوون لەو ڕوانین و خویندنەوانەی کە سەبارەت بە ئەدەبیتات و هونەری یۆنان و رۆمی کۆن ئەنجام دراوە. ئامانجی سەرەکی و بنەڕەتی هونەری کلاسسیزم لە گشت لقەکانی هونەردا ئەمە بووە کە شێوەیەک خوێندنەوە و نواندنەوە سەبارەت بە ئەزموونەکانی مرۆڤ بە ئەنجام بگەیینێت کە ببێتە هۆی هاندانی ڕەسەنایەتی و ڕاستەقینە بوون و باوەڕ و ڕاستی( کە لەم ڕوانگەیەدا هونەر و جوانی وەک مانیفێستێکی بەرهەست سەیر ئەکرێت) و هەروەها مودێلێکی پەسندکراوی گێڕانەوە بەرهەم بهێنێت.
دەستەواژەی کلاسسیزم دەسپێکەکەی لە سەردەمی یۆنان و ڕۆمی کۆنەوە بوو، بەڵام بە شێوەیەک کە ئەمڕۆ کەڵکی لێ وەرئەگیرێت پتر باس لە نەوەی پاش یۆنان و رۆمیەکان ئەکات کە بە سەرسووڕمانەوە سەیری ئەو سەردەمەیان ئەکرد و لە هەندێک شوێندا لەژێر کارتێکەرییاندا ئەبوون و لە هەندێک شوێنیشدا بە ئاشکرا بابەتەکانی ئەو سەردەمەیان سەر لەنوێ بەکار ئەهێناوە. هونەرمەندانی کلاسسیزم لە زۆربەی بەرهەمە هونەرییەکانی سەردەمی کۆن وەکو پەیکەرەکان و شانۆنامەکان و تەنانەت بیناسازی ئەو دەورەیەش کەڵکیان وەرئەگرت و لاسییان ئەکردەوە. ئەم بزاڤە شوێن ئەوە کەوتبوو کە نووسراوەکانی ئەو سەردەمە سەر لەنوێ بخوێننەوە و لەوە تێبگەن کە نووسەران و هونەرمەندی کۆن چۆن سەیری هونەریان کردووە و ڕایان سەبارەت بە بەرپرسایەتی هونەر لە بەرامبەر کۆمەڵگادا چیبووە.
ئەمانە لەسەر بنەمای ئەم بڕوایە کە هونەر ئەبێت لە لایەن ئەقڵەوە ڕێنوێنی بکرێت بەم ئامانجە گەیشتن کە ئەبێ توێژینەوەیەک ئەنجام بدەن سەبارەت بە ڕوانینی هونەرمەندانی کۆن سەبارەت بە قەبارە و ئەندازیاری و ئەم توێژینەوەیەشیان بەم هۆیەوە ئەنجام ئەدا کە بتوانن نهێنی جوانی ئاشکرا بکەن. لە کۆتاییدا بڕیاریاندا سەر لەنوێ گشت بەرهەمە کۆنەکان زیندوو بکەنەوە و کۆمەڵێک بەرهەمی زۆر کامڵتریان لەو بەرهەمانە ئاراستە کرد کە هونەری کۆن ئاراستەی کردبوو.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved