فیلمی The Irishman کە فیلمێکی نوێی سینەمای جیهانە، لە دوای پێنج رۆژ لەنمایشکردنی لەسەر شاشەی سینەماکان، توانی ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار بکات بەوەی لەڕێگەی تۆڕی کەناڵەکانی نێتفلێکس-ەوە 17 ملیۆن جار سەیری ئەم فیلمە کراوە. ئەم فیلمە نوێیە مارتن سکوریزی دەرهێنەرێتی و دوو ئەستێرەی سینەمای جیهان کە بریتین لەهەریەکە لە (رۆبەرت دەنیرۆ و ئەلپاچینۆ) رۆڵی سەرەکیی تێدا دەبینن و شانبەشانی ئەمانیش چەندین ئەکتەر رۆڵ لەم فیلمەدا دەبینن لەوانە: جۆ بیشی، ئانا باکوین، هارڤی کیتیل، بۆبی کاناڤالی.
خاك- ئاژانسەكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure