14/12/2019 03:56 PM

نوێترین بەهەمی مارسیدس؛ AMG 35 GLAـی 2021

مارسیدس بێنز پەردەی لەسەر وەشانی نوێی زنجیرەی GLA لادا. یەکێک لە مۆدێلە بەهێزەکانی ئەم زنجیرەیه، AMG 35 GLAـیه. لەڕابردوودا مارسیدس ژمارەی 35ـی بۆ زۆرینەی بەرهەمەکانی خۆی بەکارهێناوە. ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیه خاوەنی بزوێنەرێکی 4 سیلەندەرییه بە قەبارەی 2 لیترە ئەتوانێ 302 ئەسپەهێز وزه و 400 نیۆتۆن‌ مەتر زەبر بخاته بەردەستی شۆفێرەکەی. ئەم وزەیە لەلایەن کێسی گێڕێکی 8 دانەیی دوو کلاجەوە بۆ هەر چوار تایەکە ئەگوازرێتەوە. مارسیدس بەشێوەی ستاندارد سییتەمی 4Matic و لانچ کۆنتڕۆڵی بۆ ئەم بەرهەمەی خۆی دابین کردووە. خێرایی ئەم ئۆتۆمبێلە لەماوەی 5.1 چرکەدا ئەگاته 100 کیلۆمەتر و ئەو پوڕی خێراییکەی 250 کیلۆمەترە.
مۆدێلی AMG ئەم ئۆتۆمبێلە جگە لە کارکردێکی باشتر، رواڵێکی سپۆرت و جوانتری هەیه بەنسبەت مۆدێلە ستانداردەکان. ئەندازەی تایەی ئەم مۆدێلە 19 ئینچە و رەنگەکەی خۆڵەمێشییه. کڕیاران ئەتوانن رینگی 20 یان 21 ئینجیش بەکاربهێنن هەڵبەت ئەبێ هەندێک پارەی دیکە سەرف بکەن.
لەناو کابینەی ئەم ئۆتۆمبێلەدا سیستەمی زانیاری وەرگرتنی MBUX جێگیرکراوە. کورسییەکان لە چەرم دروستکراون و پشتوێنێکی تایبەتیشی بۆ دابینکراوە. لەسەر سوکانی AMG 35 GLA کۆمەڵێک دێتە بەرچاو بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکە ئاسانتر بێت. مارسیدس ئەم ئۆتۆمبێلەی چەند حاڵەتی شۆفێری تایبەتی بۆ ئەم ئۆتۆمبێلە لەبەرچاو گرتووە، بۆ نموونە: کامفۆرت، سپۆرت، سپۆرت پلاس، تاکەکەسی و Slippery. ئەم وەشانە نوێیه ساڵی داهاتوو لە وڵاتە ئەوروپییەکان ئاڕاستە ئەکرێت.

 

سەرچاوە: carscoops

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved