ڕۆژی 15-12-2019 هه‌ڵمه‌تێكی پاككردنه‌وه‌ی سه‌یرانگه‌ی سه‌رچنار له سلێمانی له سه‌عات 9:00ى به‌یانی بۆ 11:00 به‌یانی به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه گروپی فۆتۆگرافه‌رانی گه‌ڵا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. گروپی فۆتۆ گرافه‌رانی گه‌ڵا ڕایگه‌یاندووه: گروپی فۆتۆگرافه‌رانی گه‌ڵا به دروشمی "ژینگه‌كه‌ت بپارێزه تا به ته‌ندروستی ژیان بكه‌یت" هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی سه‌یرانگای سه‌رچنار له پارێزگای سلێمانی ئه‌نجامده‌دات. له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی سیمایه‌كی جوان و پاككردنه‌وه‌ی سروشته جوان و دڵڕفێنه‌كه‌ی، به به‌شداری سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه گروپی فۆتۆگگرافه‌رانی گه‌ڵا ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ڕێكده‌خات. ئاماده‌بوونتان په‌یامێكه بۆ هه‌موو ئه‌و گه‌شتیاره به‌ڕێزانه‌ی ڕووده‌كه‌نه سه‌یرانگاكانی كوردستان هه‌تا وڵاتمان به ته‌ندروستی و پاكی بمێنێته‌وه‌و سروشته ناوازه‌كه‌مان تێكنه‌چێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure