14/12/2019 08:39 PM

نزیكەی 45 هەزار كەس سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە

ئەمساڵ نزیكەی 45 هەزار كەس سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە

بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە ماوەی 11 مانگی رابردووی ئەمساڵدا 44887 هاووڵاتی سەردانی سەنتەری شەكرەو كوێرەگلاندەكانیان كردووە لە شاری سلێمانی، لەو ژمارەیەش 19909 هاووڵاتیان لە ڕەگەزی نێرو 24978 هاووڵاتی لە ڕەگەزی مێ بوون.

بەپێی ئەو ئامارە لە ماوەی 11 مانگی رابردووی ئەمساڵدا 2197 توشبووی نوێ بە نەخۆشی شەكرە لە سەنتەری شەكرەو كوێرەگلاندنەكان لە شاری سلێمانی تۆماركراوە كە 938 توشبوویان نێربوون و 1259 توشبوویان مێ بوون و ناویان تۆماركراوەو مانگانە چارەسەری شەكرە لە سەنتەرەكە وەردەگرن.

خاك - ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved