14/12/2019 08:43 PM

دووەمین زنجیرە چاپكراوی 7 رەنگە

بڕیارە بەمنزیكانە دووەمین چاپكراوی هونەری ناوەندی 7 رەنگە چاپ و بڵاوبێتەوە.

دووەمین چاپكراوی هونەری ناوەندی 7 رەنگە نووسەرو وەرگێڕ (رزگار سەعید) لە زمانی ئەڵمانییەوە ئامادەی كردووە كە ئیسكلۆپیدیایەكی شێوەكاری جیهانییە لە سەردەمی ئەشكەوتەكان تا مۆدێرنە بە زانیاری و وێنەی پێویست ئامادەكراوە.

كتێبی (سەرەتایەك بۆ تێگەیشتن لە تابلۆو هونەری جیهانی)ی وەرگێڕ رزگار سەعید دەبێتە یەكێك لە سەرچاوە گرنگ و بەرچاوەكان كە بۆ هونەرمەندان و خوێندكارانی هونەرە جوانەكان لە كۆلیژەكانی هونەرو پەیمانگەكانی هونەرە جوانەكان سوودمەند دەبن و ئەم كتێبە لەسەر ئەركی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان - بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و لەسەر بودجەی پایتەختی رۆشنبیری و چاپكراوە.

خاك - كاشان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved