فه‌رمانبه‌ران پێویسته گرنگی به جلوبه‌رگی تایبه‌ت بده‌ن بۆ فه‌رمانگه، چونكه له‌ڕێگای جلوبه‌رگه‌وه گرنگه فه‌رمانبه‌ران به شێوه‌یه‌ك خۆیان ده‌ربخه‌ن كه له‌سه‌ر كارن، به‌وشێوه‌یه سه‌رنج ده‌خه‌نه‌سه‌ر ئیشوكاره‌كانیان و رێز بۆ كه‌سایه‌تی خۆیان داده‌نێن له‌سه‌ر كار، به‌هه‌مانشێوه له‌سه‌ر كار رێز له كاره‌كانیان ده‌گیرێت و به‌تایبه‌تی توانا‌و به‌هره‌مه‌ندییان ده‌رده‌كه‌وێت. 1- له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی جلوبه‌رگدا بۆ فه‌رمانگه گرنگی به ڕه‌نگه‌كان بده، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جلوبه‌رگی ره‌نگاوڕه‌نگ و زه‌ق هه‌ڵمه‌بژێره‌و زیاتر گرنگی به ڕه‌نگی كاڵ بده، وه‌ك ره‌نگه‌كانی سپی و خاكی و كرێمی و شین زۆر ره‌نگی گونجاون. 2- له‌كاتی كۆبونه‌وه‌كاندا هه‌وڵبده گرنگی به چاكه‌ت بده‌یت، له‌گه‌ڵ چاكه‌ت قه‌میسێكی جوان و ناسك بگونجێنه، هه‌روه‌ها ته‌نوره یان پانتۆڵ له‌گه‌ڵ چاكه‌ت ده‌گونجێت. 3- خانمان زۆرجار حه‌زده‌كه‌ن عه‌زی هه‌ڵبژێرن بۆ فه‌رمانگه، به‌ڵام به‌مه‌رجێك گرنگی به عه‌زی بده كه ئه‌و عه‌زیه نه ته‌سك بێت نه كورت بێت، له‌گه‌ڵ عه‌زی گرنگی به ئێكسسوارات بده، هه‌روه‌ها با چاكه‌تێكت پێبێت بۆ ئه‌وكاتانه‌ی پێویستته. 4- بۆ فه‌رمانگه گرنگه به شێوه‌یه‌كی سروشتی گرنگی به مه‌یكه‌پ و شێوازی قژ بدرێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌یكه‌پی زۆر به‌كارمه‌هێنه. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure