15/12/2019 11:27 AM

شۆڕشی "ئەمریکا"

شۆڕشی "ئەمریکا" راسانێک بوو  لە ناوچە داگیرکراوەکانی "ئەمریکا"ـدا لە ماوەی ساڵەکانی 1765 تا 1783ـدا ڕوویدا. نیشتمانپەروەرە "ئەمریکی"یەکان لە سێزدە بەشی داگیرکراو توانییان سەربەخۆیی خۆیان لە بەرامبەر "بەریتانیا"ـدا دەست بخەن و ببنە "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا". ئەوان توانییان سۆپای "بەریتانیا" بە هاوکاری و هاوپەیمانی لەگەڵ "فەڕەنسا" تێکبشکێنن. ئەندامانی ناوچە داگیرکراوەکانی "ئەمریکا" داوای ئەمەیان ئەکرد کاتێک هیچ نوێنەرێکیان لە دەسەڵاتدا نییە نابێ ناچار بکرێن باج بدەن ئەم داوایەیان لە ساڵی 1765دا ڕاگەیاند. ئەوان یاسای باجدان بە "بەریتانیا"یان رەفزکردەوە و وتیان کاتێک هیچ ئەندامێکیان لە دەسەڵاتدا نییە نابێ باجبدەن.
ئەم ناڕەزایەتییە بەشێوەیەکی هێدی دەستی پێکرد و وردە وردە پەرەی سەند و توندوتیژتر بوو. لە سەرەتاوە بەکوشتاری بەکۆمەڵی ساڵی 1770ـی شاری "بۆستۆن"ـەوە دەستی پێکرد و پاش ئەوە ئاگر تێبەردانی دوورگەی "رۆدە" ڕوویدا لە ساڵی 1772ـدا بە شوێن ئەمانەدا ڕووداوی "میوانی چا" ڕوویدا کە "ئەمریکی"یەکان هەموو پارەی باجی چایان لەناو برد، ئەم ڕووداوەش لە ساڵی 1773ـدا ڕووی دا. "بەریتانی"میەکانیش بە بەستنی بەندەری "بۆستۆن"ـەوە وەڵامیان دایەوە و پاش ئەمەش هەندێک یاسا پەسندکران کە بەندەری "ماساچووسێت"ـیان گەڕاندەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەشێوەی سەربەخۆ و پاش ئەمەش ناوچە داگیرکراوەکانی‌ تر ڕێبازی "ماساچووسێت"ـیان گرتە بەر.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved