15/12/2019 11:47 AM

ئەو کەسانەی زۆرترین فۆڵەوەری ئینستاگرامیان هەبووە لە 2019ـدا

ناوبانگ، جوانی و کاریگەربوون هەر لەرابردووەوە پێگەیەکی گرنگیان بۆ مرۆڤ هەبووە. لەدایکبوونی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نەبۆته هۆی دروستبوونی جیلێک لە تامەزرۆیی ناوبانگ، بەڵکو بواری داوە بەو کەسانەی کە حەزیان لە ناوبانگه بۆ ئەوەی بەئامانجەکەیان بگەن. ئینستاگرام یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانه و باشترین ئامرازه بۆ کەسانی ناوبانگخواز. ئینستاگرام هەموو مانگێک یەک ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی هەیه و هەموو رۆژێک 500 ملیۆن کەس سەردانی ئەکەن. هەندێک کەس لەم جیهانه مەجازییەدا ناو و ناوبانگێکی سەیروسەمەرە پەیدا ئەکات. لە درێژەدا لەگەڵ چەند دانه لەم کەسایەتییانە ئاشنا ئەبین.

ئینستاگرام: 321 ملیۆن فۆلەوەر


پەیجی ئینستاگرام زۆرترین فۆلەوەری هەیه. هۆکاری ئەم بابەتەش ئەگەڕێتەوە بۆ ناوەڕۆکی سەرنجڕاکێشی ئەم پەیجه کە لەوێدا بەشێک لە چالاکییە مەجازییەکانی هونەرمەندان و ئەکتەرەکانی سینەما بڵاوئەبێتەوە. کاتێک لەرێگای ئەم پەیجەوە بناسرێیت، زۆر زوو بەناوبانگ ئەبیت.


کرستیانۆ رۆناڵدۆ: 192 ملیۆن فۆلەوەر

لەو رووەوە کە تۆپی پێ خۆشەوستترین وەزشی جیهانه، سەیر نییه کە پەیجی کرستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆس و یازیزانی یانەی نەتەوەیی پورتوگال، یەکێک لە پەیجه قەرەباڵغەکانی ئینستاگرام بێت. رۆناڵدۆ لەم پەیجەدا وێنەی ژیانی رۆژانه و یارییەکانی خۆی بڵاوئەکاتەوە.

ئاریانا گراندە: 168 فۆلەوەر


ئاریا گراندەی گۆرانیبێژ لە ئێستادا خۆشەویستترین بەکارهێنەری ژنی ئینستاگرامه لەباری رێژەی فۆلەوەرەوە. ئەم گۆرانبێژە پەیجەکەی زیاتر بۆ ئاگادارکردنەوەی هاندەرەکانی سەبارەت بە بەرهەم و کۆنسێرتەکانی بەکار ئەهێنێت و هەندێک جاریش بەشێک لە پشتی پەردەی ژیانی بەپۆست کردنی وێنه و ڤیدیۆ نیشان ئەدات

دوایین جانسۆن: 164 ملیۆن فۆلەوەر


جانسۆن ماوەیەکی زۆرە خەریکی چالاکییه و زۆریش سەرکەوتووە. هەر لەو کاتەی کە وەرزشی زۆرانبازی ئەکرد و لەئێستاشدا ئەکتەرێکی بەناوبانگی سینەمای هۆلیوودە. ئەم ئەکتەرە لە 2019ـدا وەکو پڕ داهاتترین ئەکتەری جیهان دەستنیشان کرا.

 

سەرچاوە: statista، learn.g2

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved