15/12/2019 03:30 PM

سەبارەت بەرێبەرە گەنجەکەی کۆریای باکوور- بەشی یەکەم

کیم جۆنگ ئوون پاش ماوەیەکی زۆر ژیانی شاراوە لە باڵەخانەیەکی گەورە لە "پیۆنگ یانگ"، پایتەختی کۆریای باکوور و خوێندن لە قوتابخانەکانی سویسرا بەبێ هیچ ناوونیشانێک، لە 2011ـدا گەیشت بەدەسەڵات. کیم جۆنگ ئوون لەڕواڵەتدا زۆر هاوشێوەی باپیری واتە "کیم ئیل سۆنگ"ـە. شرۆڤەکاران لایان وایه کیم جۆن ئوون ئەم هاوشێوەبوونەی خستۆته بەرژەوەندی خۆیەوە. کیم جۆنگ ئوون چاویلکەیەک ئەکاته چاوی بەمۆدێلی 50کانی سەدەی رابردوو و هەروەها شەرواڵێک به مۆدێلی "مائۆ" ئەپۆشێت، بۆ ئەوەی ئەو هاوشێوەبوونه زیاتر خۆی نیشان بدات


هەر وەک لە وێنەکەی سەرەوەدا ئەیبینن زۆرینەی قوتابیانی کۆریای باکوور بە یۆنیفۆرمی سەربازییەوە دەرئەکەون- چونکە کۆریای باکوور بەشێوەیەکی میلیتاریستی بەڕێوە ئەچێت- بەگوتەی "هیۆن لی"، پەنابەری کۆریایی، خەڵکی ئەم وڵاتە هەر لە مناڵییەوە فێر ئەبن کە شانازی بە بەشداریکردن لە سوپاکەی فەرماندە "کیم"ـەوە بکەن. بەڵام یۆنیفۆرمە سەربازییه مناڵانەکەی کیم جۆنگ ئوونی بچووک، نیشانەی ئەوەبوو کە لە داهاتوودا ئەو وڵاتەی وا ئەبێته سەرۆکی، وڵاتێکی داخراو و میلیتاریستی ئەبێت.
ئەگەرچی کۆریای باکوور تاقیکارییه ئەتۆمییەکانی لە 2006ـەوە دستی پێکرد، ئەو پرسەی بووە هۆی ئەوەی ئەم وڵاتە لەلایەن ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سزا بدرێت، بەڵام لە دەورانی حوکمڕانیی کیم جۆنگ ئوون ئاستی تاقیکاری چەکە ئەتۆمییەکان و مووشەکە بالستیکەکان بەرز بۆوە.
بەپێی کتێبی ژیاننامەیی "ئانا فیلد"، هەواڵنێری واشینتۆن پۆست، کە سەبارەت به کیم جۆنگ ئوونه، رێبەری کۆریای باکوور کە لەو سەردەمەدا بەناوی خوازراوی "پاک ئوون"ـەوە لە قوتبخانەکانی "سوید" ئەیخوێند، جلوبەرگەکەی هاوشێوەی قوتابیانی دیکە نەبوو و بەم هۆیەوە لەلایەن هاوپۆلییەکانەوە گاڵتەی پێ ئەکرا. بەپێی بیرەوری بەشێک لە هاوپۆلییەکانی سەردەمی قوتابخانه، کیم جۆنگ ئوون لە ڕوانگەی قوتابیانەوە بیانییەکی سەیر و سەمەرە بوو. وەک ئەوان جلەبەرگی نەدەپۆشی، بۆ نموونە هەرگیز شەرواڵی جینی نەدەپۆشی، لەحاڵێکدا لە هەموو شوێنێکی جیهان شەرواڵی جین بە یۆنیفۆرمی ستانداردی مێرمناڵان دێتە ئەژمار. جێی ئاماژەیه کە شەرواڵی جین لەکۆریای باکوور هێمای سیستەمی سەرمایەدارییە.

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved