15/12/2019 03:37 PM

شوێنە گەشتیارییەکانی بەیرووت

بەیرووت پایتەختی وڵاتی لوبنانە، گەورەترین شاری وڵاتەکەیه و پێی دەگوترێ بووکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئاسەواری مێژوویی، شەقامی جوان، مۆزەخانەکان، رێستۆرانت و سروشتی سەرنجڕاکێش ئەم شارەی کردووە بە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی جیهان. کاتێک بەناو بەیرووتدا ئەگەڕێن هێشتاش ئاسەواری شەڕی جیهانی و شەڕی ناوخۆیی بەسیمای شارەکەوە دیارە، بەڵام سەرەڕای ئەم زیان و خەسارانه، بەیرووت بۆتە شارێکی مۆدێرن. لە درێژەدا لەگەڵ چەند شوێنێکی سەرنجڕاکێشی ئەم شارە ئاشنا ئەبین.

کڵێسای خاتوونی ئێمه- حەریسا


حەریسا ناوی گوندێکی کوێستانییە لە لوبنان. ئەم گوندە لە بەرزایی 650 مەتری لە ئاستی دەریاوە هەڵکەوتووە و یەکێک لە شوێنه گەشتیارییەکانی دەوروبەری بەیرووته و کڵێسای "خاتوونی ئێمه/ Our Lady" لەوێیه. ئەم کڵێسایه ئەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی حکومەتی مارۆنەکان و لەکاتی دامەزرانی واته لە 1904ـەوە، حکومەتەکەی خۆی رادەستی ئەنجومەنی بانگخوازانی ئایینیی مارۆنی کرد.

مۆزەخانەی سۆرسۆق


مۆزەخانەی سۆرسۆق لەڕاستیدا شوێنی نیشتەجێبوونی "نیکۆلاس برایم سۆرسۆق"ـە کە یەکێک لەکۆلێکسیۆنەرەکانی ئاسەوارە هونەرییەکان بوو. ئەم کۆشکە جوانه لە 1961ـەوە کرا بەمۆزەخانه. مۆزەخانەی سۆرسۆق شوێنی ئاگاداری کردن لەئاسەواری هونەریی نەریتی، مۆدێرن و هاوچەرخی هونەرمەندانی لوبنانییه.

گۆڕەپانی شەهیدان


لەبەرواری 6ـی مەی 1916، گرووپێک لە ناسیۆنالیستەکانی لوبنانی بەهۆی ڕاپەڕین لەدژی حکومەتی تورکیا لەسێدارەدران. لە 1965ـدا پەیکەرەیەکی زێوین بەیادی ئەم شەهیدانه دروستکرا. ئەم شوێنه ئێستا پێی دەگوترێ گۆڕەپانی شەهیدان/ Martyrs Square". ئەم گۆڕەپانه بەردەوام یەکێک کە لە شوێنه گرنگەکانە بۆ کۆبوونەوەی ناڕەزایی و شتی لەم چەشنە.

دارەلنەمر


دارەلنەمر/ Dar El Nimar خانوویەکی گەرورەیه و لەدەیەی 1930ـدا بونیادنراوە. لەم خانووەدا پێشانگایەکی گەڕۆک و کۆمەڵێک لە ئاسەواری هونەری جوانکاری، شووشە، سککە و هەروەها کتێبی کۆن کە سەبارەت بە مێژووی 10 سەدەی فەڵەستین و سوریان بوونیان هەیه.

 

سەرچاوە: lonelyplanet

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved